چای زه‌رده‌چه‌و چی له‌ جه‌سته‌ ده‌كا و بۆچی باشه‌؟

:: AM:11:56:19/02/2018 ‌
كاتێك تووشی ئازارێك دەبین تەنیا بیر لە بەكارهێنانی دەرمانی ئازارشكێن دەكەینەوە، بۆ ڕزگاربوون لەو ئازارانەی كە تووشی هاتووین، بەتایبەت دەرمانەكانی ئادڤیل، بوپرۆفەن، نوپرین یان مۆترین، بەڵام لەجیاتی پەنابردن بۆ ئەو دەرمانە كیمیایییانە دەتوانن لە ماڵەوە تەنیا بە زەردەچەو ئازار بشكێنن و بە كۆتای بێنن.

ئەم دەرمانانە زۆر بەهێزن و ساتێك ئازارەكە دەوەستێنن، بەڵام كار ناكەنە سەر ئازارەكە، بەڵكوو چەندان زیانی جۆراوجۆری هەیە وەكو هێڵنجدان، سەرئێشە، سكچوون، گرفتی گەدە، ریخۆڵە، سەرەڕای ئەمانەیش زۆر خواردنی یبوپرۆفەن مەترسی شێرپەنجەی گورچیلە و نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن زیاد دەكات، بەڵام بە خواردنی زەردەچەو كە تاكە چارەسەری سروشتییە بۆ لەناوبردنی ئازار لەم كێشانە دوورتان دەخاتەوە.

خواردنی زەردەچەو چەندان ئازار چارەسەر دەكات، وەكو ئازاری جومگەكان دەتوانرێت چای زەردەچەوە بەكاربهێنرێت و هەموو رۆژێك بیخۆنەوە.

ئەو پێكهاتانەی بۆ دروستكردنی چای زەردەچەو پێویستن ئەمانەن:
چوار كوپ ئاو، دوو كەوچك زەردەچەو، لیمۆیەك یان كەمێك هەنگوین بۆ خۆشكردنی تامی چایەكە، سەرەتا ئاوەكە بكوڵێنە و دواتر زەردەچەوی بۆ زیاد بكە و تا كەمێك دەكوڵێن بە یەكەوە بۆ ماوەی 20 خولەك، دواتر بەجێی بهێڵە تا سارد دەبێتەوە پاشان هەنگوین و لیمۆی بۆ زیاد بكە.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد