مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

:: PM:03:26:19/02/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەی بڵاو كردەوە و سبەی دەست بەدابەشكردنی مووچەی هێزەكانی یەكەی 70 و 80 دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 19ی شوبات، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد كە سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی یەكەكانی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، وەزارەتی دارایی سبەی سێشەم تا پێنجشەم 22ی شوبات، مووچەی یەكەكانی (70 و 80)ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكات.

ئەو مووچەیەی ئێستە دابەش دەكرێت، هی مانگی 10 ساڵی رابردووە كە بەهۆی دۆخی خراپی دارایی هەرێمی كوردستان و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە بەشێكی زۆری بیرە نەوتەكانی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای كەركووك كەوتنە دەستی حكوومەتی عێراقەوە، پێدانی مووچە دوا كەوت، جیا لە جێبەجێكردنی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم