دامه‌زرێنه‌رى یه‌كه‌مین ده‌زگه‌ى چاپ و وه‌شانى كوردى له كه‌ركووك
پێش ئه‌وه‌ى بچینه ناو باس و خواسى چیرۆكى یه‌كه‌م كتێبى ده‌نگى له كوردستان، پێم باشه گوزه‌رێك به دنیاى ئه‌و كورده دڵسۆزه بكه‌ین كه كتێبه‌كانى بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووى كوردستان و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كراوه به "تۆماری ده‌نگ"ى و بزانین محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سری كێیه؟
عه‌سرى یه‌ك له شۆڕه‌سوارانى چاپه‌مه‌نى و بڵاوكردنه‌وه‌ى كوردى بوو له كوردستاندا و پێشه‌نگى ئه‌و بواره بوو له شارى كه‌ركووكدا. له ئامێزی خێزانێكی كوردى عه‌شیره‌تی زه‌نگنه له كه‌ركووك هاتووه‌ته دنیاوه، هه‌ر له‌وێ به منداڵی ده‌ستی به خوێندنی ئاینی كردووه. پاشان به فه‌قێیه‌تی چووه‌ته سلێمانی و له مزگه‌وتی موفتی په‌ره‌ی به خوێندنه‌كه‌ی داوه، هه‌ر ئه‌وكات سه‌ردانی هه‌ردوو كتێبخانه‌كه‌ی مه‌لا ساڵح عه‌بابه‌یلی و مه‌لا ره‌حیمی مه‌ریوانی ده‌كرد، له‌و دوو زاته كتێبی وه‌رده‌گرت و ده‌یفرۆشت تا بژێوی خۆی و پێداویستیی خوێندنه‌كه‌ی دابین بكات.
عه‌سری له سییه‌كاندا بووه‌ته مامۆستا و ماوه‌یه‌ك له‌و بواره‌دا له كه‌لار و پاشان له كه‌ركووك، وه‌ك مامۆستای قۆناغی سه‌ره‌تایی خزمه‌ت ده‌كات. به‌ڵام دواتر وازی له ژیانی مامۆستایی هێنا و به خولیای په‌یداكردنی كتێب كه‌وته گه‌ڕان له شاره‌كانی تاران، قاهیره، ئیسته‌نبوڵ و ژماره‌یه‌كی زۆر كتێبی ده‌كڕی و ره‌وانه‌ی كه‌ركووكی ده‌كردنه‌وه. دواتر ده‌بێت به خاوه‌نی یه‌كه‌م چاپخانه‌ى كوردى له مێژووى شاری كه‌ركووكدا، هاوكات یه‌كه‌م كورد بووه چاپخانه‌ى ره‌نگاوڕه‌نگی هێناوه بۆ كوردستان. له رێى ئه‌م چاپخانانه‌وه ده‌یان كتێبى هه‌مه‌جۆرى كوردی چاپ و بڵاو كرده‌وه.
زۆر له خوێنه‌ران و رۆشنبیرانى كوردستان له ناوه‌ڕاستی ساڵانی سه‌ده‌ى رابردوو چێژیان له‌و چاپكراوانه وه‌رگرتووه، زاهیر رۆژبه‌یانیى نووسه‌ر له چاوپێكه‌وتنێكدا له ژماره 88ى گۆڤارى (ئاینده) ده‌ڵێ: له‌رێى كتێبه‌كانى محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سرییه‌وه به باشی فێرى زمانى كوردى بووم. شاعیر و نووسه‌ر له‌تیف هه‌ڵمه‌ت سه‌رجه‌م دیوانه شیعره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه و نووسیویه‌تى (پێشكه‌شه به گیانی پاكى مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین كه ته‌مه‌نی خۆى له كه‌ركووك بۆ چاپكردنى كتێب و نامیلكه‌ى كوردى ته‌رخان كرد و خۆزگه له نزیك دووكانه‌كه‌ى ئه‌وساى خۆى په‌یكه‌رێكى بۆ ده‌كرا).
مسته‌فا نه‌ریمان له كتێبی "بیره‌وه‌رییه‌كانی ژیانم"دا ده‌ڵێ: محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سری به‌خولیای گه‌ڕان به‌دوای كتێب ده‌چووه (تاران، قاهیره، ئیسته‌نبوڵ) له‌وێوه به‌ژماره بێ یاخۆ به بار و ته‌غار، كتێبی كۆنی ده‌كڕی و ره‌وانه‌ی ده‌كرده‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و كتێبه توركییانه‌ی به پیتی عه‌ره‌بی نوسرابوون. له شوێنێكی تری هه‌مان كتێبدا نه‌ریمان ده‌ڵێ: ئه‌م زاته كه‌لێنێكی له‌باره‌ی كتێبی كوردی پڕ كردبووه‌وه و سه‌دان كه‌س له نیمچه خوێنده‌وارانی به‌لای كتێبی كوردیدا راكێشا بوو.
خه‌لیفه عه‌باس پێنجه‌مین كوڕى محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سری، بۆ "وشه" گوتی، "باوكم كه‌سێكى دڵسۆز و خه‌مخۆری كورد بوو، هه‌میشه پێی وابوو گه‌لی كورد ته‌نیا له‌رێى عیلم و مه‌عریفه‌وه پێش ده‌كه‌وێت. بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى شارى كه‌ركووكدا چاپخانه‌یه‌كی به‌ردین و كتێبخانه‌یه‌كى كوردى له ساڵی 1935دا دامه‌زراند، له ساڵی 1945 چوو بۆ بینینی پیشانگه‌ى چاپخانه‌كانى جیهان له شارى قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر و له‌وێ دوو چاپخانه‌ى فڕه‌نسی جۆرى (مارینۆ) و (جۆن مۆنۆپۆڵ)ی بینی، دواتر چوو بۆ فڕه‌نسا و هه‌ردوو ئامێرى هێنا كه به‌ده‌ست كاریان ده‌كرد، له ساڵی 1953 له بازاڕى گه‌وره‌ى كه‌ركووك (پشت قه‌ڵا) دایمه‌زراندن به‌ناوى (ته‌رقى)".
له‌گه‌ڵ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كتێبیدا به‌ناوى (ئه‌حمه‌دى) له به‌رگى پشته‌وه‌ى كتێبه‌كه‌یدا په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و مژده‌ى هێنانى دوو چاپخانه‌ی دا و نووسیویه‌تى: (بۆ قه‌ومى نه‌جیبى خۆم، له پاش زۆر زه‌حمه‌تكێشان و ماندوبوون، ئه‌مجار دوو مه‌تبه‌عه‌ى گه‌وره و تازه‌مان جه‌لب كرد، به‌ڵام جارێ ئیجازه‌ى چاپكردن وه‌رنه‌گیراوه به ئیزنی خوداى ته‌عالا به‌م زووانه له پاش ئیجازه وه‌رگرتن هه‌موو نه‌وعێ كتێب، كارت، ئیعلانات، رۆژنامه‌ى دیوار، رۆژنامه‌ى باخه‌ڵی، ئه‌شعار و گۆرانی له چاپخانه‌مان له چاپ ئه‌درێ. هه‌رچى تالیفاتێكى موفیدتان هه‌بێ حازرى بكه‌ن با هیچ نه‌فه‌وتێ هه‌تاكو له پاش ئێوه‌ش هه‌ر بخوێندرێ و خه‌ڵك نه‌فعى لێ ببینێ. ئێمه بۆ چاپ لێدان به نرخێكى زۆر هه‌رزان حازرین مه‌قسودمان بۆ عیلم و مه‌عارف خزمه‌تێكمان بێ . رجامان وایه ئێوه‌ش له‌م خزمه‌تی علومه ته‌شریكى مه‌ساعی بكه‌ن و هه‌رچى تالیفاتى به‌نه‌فع ومه‌قبوولتان بێ زوو بۆمان ره‌وانه‌ى بكه‌ن، ئیتر مۆفه‌قى له خوایه).
وه‌رگێڕ و چاكراوه‌كان كامامانه‌ن
خه‌لیفه عه‌باس له درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، دواتر باكوم چوو بۆ ئێران و توركیا و كۆمه‌ڵێ كتێبى هێنا و زۆربه‌ى له فۆلكلۆرى كوردییه‌وه وه‌رگێڕابوونه سه‌ر زمانی توركی و فارسی و به پیتى عه‌ره‌بى نووسرابوون، هه‌ندێكیانى دا به (عه‌بدولسه‌لام حه‌یده‌رى و مه‌لا جه‌میل رۆژبه‌یانى و عه‌لی باپیرئاغا و مه‌لا ره‌ئووف سه‌لیم حه‌وێزى) وه‌ریان گێڕایه‌وه سه‌ر زمانی كوردى، ئینجا چاپ و بڵاوی كردنه‌وه.
"وه‌ك (ئه‌حمه‌دی، ئیسماعیل نامه و ناگه‌هان، میعراج نامه، وه‌فاتنامه‌ی ره‌سووڵی نازدار، حیكایه‌نی دز و قازی، خورشیدی خاوه‌ر، حه‌كایه‌تی مه‌لا مه‌شهوور، غه‌زای به‌در و حونه‌ین، نه‌سائحی موفیده به كوردی، فه‌تحی قه‌ڵای خه‌یبه‌ر، شووكردنی بێ‌دڵ، رۆسته‌م زۆراب، یوسف و زولێخا، هه‌ڵبه‌ست بۆ قوتابییان.-1955، نورونه‌جات-1956، غه‌زای جه‌به‌لی ئوحود، غه‌زواتی محه‌مه‌د حه‌نیفه، سیره‌تی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د، شیرین و فه‌رهاد، ده‌زگیرانی عائیشه‌خان، حیكایه‌تی چل تووتی، شێخی سه‌نعان، ئه‌میر ئه‌رسه‌لان، مه‌ولوودنامه‌ی كوردی-1957، شیرین و خه‌سره‌و، كۆرگای هونه‌ر، قه‌سیده‌ی نوور ئه‌لسه‌باح، دیوا نی جاهید، گرنگیی هه‌تاو، گوڵستانی شیخی سه‌عدی. حه‌یده‌رنامه 1958، رۆسته‌م و جیهانگیر، شووكردنی نابه‌دڵ-1972) هه‌روه‌ها چه‌ندان كتێبی ده‌سنووسی له پاش جێ ماوه و لاى خۆم پاراستوومن. گرنگترینیان كتێبی (فه‌له‌ك ناز)ه كۆمه‌ڵێ چیرۆك و به‌سه‌رهاتى فۆلكلۆرى كۆنی كورده‌وارییه و (مه‌لا ره‌ئووف سه‌لیم حه‌وێزى) له فارسییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى" خه‌لیفه عه‌باس وای گوت.
هه‌ڵۆ خه‌لیل كاكه‌وه‌یس مامۆستاى زانكۆ و خاوه‌ن كتێبى (مێژووى چاپخانه له شارى كه‌ركووك و رۆڵى محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سرى له پێشكه‌وتنیدا) له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر عه‌سری كردوویه‌تی به‌چی گه‌یشتووه؟، بۆ "وشه" گوتی "له لیكۆڵینه‌وه‌كه‌م گه‌یشتم به‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سری له سه‌رده‌می خۆی كردوویه‌تی، كه‌متر نییه له‌و كاره مه‌زنانه‌ی حوزنی موكریانی و پیره‌مێرد كردوویانه، له سه‌رده‌مانێك ئه‌و كاری ده‌كرد كه هێنده‌ی نه‌مابوو ئه‌ده‌ب و زمانی كوردی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بڕوات.
محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سری به وێنه‌ی ده‌زگه‌یه‌كی چاپ و په‌خش رۆحی خسته‌وه به‌ر چیرۆك و ئه‌فسانه و حیكایه‌ته فۆلكلۆره كوردییه‌كان".
ئاماژه‌ی دا "به‌شبه‌حاڵی خۆم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم له‌سه‌ر ئه‌م زاته و چاپخانه‌كه‌ی كردووه و خوا یار بێ هه‌ر ئه‌مساڵ له دووتوێی كتێبێكدا چاپی ده‌كه‌م. زیاتر له 40 سه‌رچاوه‌م به‌كارهێناوه و چه‌ندان دیدار له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌سری و ئه‌و كه‌سانه‌ی له نزیكه‌وه بینیویانه و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كتێبخانه‌كه‌یان كردووه، به‌شێكن له لێكۆڵینه‌وه‌كه".
عه‌سرى و كتێبه ده‌نگییه‌كانى:
پاش ئه‌وه‌ى كتێبه‌كانى عه‌سرى وه‌ك "خورشید و خاوه‌ر و شیرین و فه‌رهاد و رۆسته‌م و زۆراب و هتد.." چاپ و وه‌شان كران، به‌تایبه‌تى له گونده‌كانى كوردستان شه‌وانه له دیوه‌خانى ئاغا و كوێخا و شێخه‌كان، خوێنده‌وارێكى دانیشتووى ئاوایى ده‌یخوێنده‌وه بۆ ئاماده‌بووان، به‌ڵام بۆ زیاتر ئاسانكارى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خوێنده‌واره‌كانیش سوود له‌و كتێبانه وه‌ربگرن، عه‌سرى له‌گه‌ڵ پیاوێكی ده‌نگخۆش به‌ناوى "مام یادگار" رێك ده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر نه‌وار زۆربه‌ى كتێبه‌كانى بۆ تۆمار ده‌كات.
ئه‌و پیاوه زۆر زیره‌كانه و داهێنه‌رانه ئه‌م كتێبانه تۆمار كردووه، بۆ نموونه له داستانى شیرین و فه‌رهاددا له‌و شوێنه‌ى فه‌رهاد دڵخۆشه، ئه‌م به ئاوازێكى جیا ده‌یخوێنێته‌وه و ده‌بێته مایه‌ى دڵخۆشى گوێگرانى، له‌و جێیه‌ى فه‌رهاد دڵته‌نگ ده‌بێت، ئه‌میش به ئاوازێكى خه‌ماگین ده‌یخوێنێته‌وه، بۆیه سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا.
به‌م كاره‌یشى عه‌سرى خزمه‌تێكى تر‌ى زیاد كرد بۆ مێژووى كولتوورى كوردى و یه‌كه‌م كتێبى ده‌نگیشى له مێژووى رۆژهه‌ڵاتى ناوین بۆ گه‌لى كورد تۆمار كردووه. سه‌رجه‌م كتێبه ده‌نگییه‌كانى لاى من پارێزراون وه‌ك "شیرین و فه‌رهاد، خورشید و خاوه‌ر، یوسف و زوڵێخا، رۆسته‌م و زۆراب، رۆسته‌م و جه‌هانگیر، وه‌فاتنامه‌ى پێغه‌مبه‌ر، مه‌ولوودنامه..و...هتد".