له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ڕێژه‌ى كوشتن و خۆكوشتن به جۆرێك به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌رپرسانى حكوومى تووشى شۆك كردووه و داواى خێرا دانانى به‌ربه‌ستێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و حاڵه‌ته و ئاشكراى ده‌كه‌ن، كوشتن و خۆكوشتن هه‌موو چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى گرتووه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی هه‌موو ئاماره‌كانی ساڵانی رابردوو رێژه‌ی كوشتن و خۆكوشتن یان خۆسووتاندن له‌ناو ژنان به‌رده‌وام ژماره‌ی مه‌ترسیداری تۆمار كردووه، به‌ڵام له‌مساڵ 2018 ئاماره‌كان توێژه‌كانی تریشیان له كۆمه‌ڵگای كوردستان گرتووه‌ته‌وه.
حه‌یات مه‌جید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، "رێژه‌ى كوشتن له ساڵى 2018 ته‌نیا له‌ناو ژناندا زیادى نه‌كردووه، به‌ڵكو ته‌واوى كۆمه‌ڵگه‌ى گرتووه‌ته‌وه و ڕێژه‌كه‌یش ناسروشتى ڕووى له زیادبوونه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى كوردستان هۆى سه‌ره‌كیى كوشتنه‌كان پێوه‌ست ده‌كات به بارى دارایى هاووڵاتییان و خێزانه‌وه و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "ته‌نگژه‌ى دارایى واى كردووه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش زیاد بن. به‌پێى به‌داوادچوونه‌كان به‌پله‌ى یه‌كه‌م ته‌نگژه‌ى دارایى و دواتر خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانی پێوه‌ندى هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى تاوان و كوشتن".
حه‌یات له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه ناشارێته‌وه كه پێشتریش كوشتن هه‌بووه، به‌ڵام رێژه‌كه‌ى به‌م شێوه زۆره نه‌بووه كه ئێسته هه‌یه. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "په‌ندێكى كوردى هه‌یه كه كاسه‌ى پڕ ئاشتیى ماڵه، بۆیه ئێسته ئه‌و په‌نده له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت و كاسه‌ى به‌تاڵ خێزانى كوردى خستووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسیی گه‌وره".
شۆڕش كاكه به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه پێى وایه ئه‌و تاوانانه‌ى ئه‌نجام ده‌درێن، به‌شێكى زۆریان پێوه‌ندیى به ئازادیى تاكه‌وه هه‌یه و پۆلیس نه‌یتوانیوه به‌ریان پێ بگرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌وان لایه‌نى جێبه‌جێكارن نه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى. بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند "ئه‌مساڵ رووداوى كوشتن كه‌متره و خۆكوشتن زیادى كردووه، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌یشی خۆیان كوشتووه، حاڵه‌تى ده‌روونى و ته‌نگژه‌ى قورسى خێزانییان هه‌بووه".
"كچێك لای مێرده‌كه‌ی ناحه‌وێته‌وه ده‌چێته‌وه ماڵى باوكى، دواتر به زۆر مێرده‌كه‌ى و ماڵى باوكى ده‌ینرێنه‌وه ماڵى خۆى و هیچ ده‌روویه‌كی نامێنێ هه‌ست به بوونی خۆی بكات، بۆیه په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌بات، یان پیاوێك به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى بارى ده‌روونى تێك ده‌چێت، به‌هه‌مانشێوه خۆى ده‌كوژێ". ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌كن و به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كۆیه خستیه ڕوو.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌پێویستى ده‌زانێت هۆشیاریى زیاتر بۆ خه‌ڵك بڵاو بكرێته‌وه، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت "حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن مه‌ترسدارن له‌مساڵدا".
له یه‌كى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2018دا له هه‌رێمى كوردستان تا 12ی شوبات، واته له 42 رۆژی رابردوودا 35 كه‌س كوژراون یان خۆیان كوشتووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر 20 سه‌عات جارێك كه‌سێك خۆى كوشتووه یان كوژراوه.
له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و هۆكاره‌كانی، به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌رده‌وامیی ته‌نگژه‌ى دارایی و درێژه‌كێشانی دواكه‌وتنی مووچه، وای كردووه هاووڵاتی بێ هیوا بێت له چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و ژیان سه‌خت بووه بۆیان.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، "بێ مووچه‌یی وای كردووه ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و نه‌خۆشی سه‌ر هه‌ڵبده‌ن، به‌تایبه‌تی بوونی چه‌ك له ماڵان و له ده‌ستی هاووڵاتی، به‌تایبه‌ت چه‌كی بێ مۆڵه‌ت كه بووه‌ته كێشه‌یه‌كی زه‌ق بۆ زۆربوونی تاوانه‌كان".
گۆمه‌شینى زیاتر گوتى، "بوونی چه‌ك لای هاووڵاتیی سڤیل كه هیچ ئه‌ركێكی فه‌رمی یان ته‌ناهیی نییه، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیانی تاك و ئاسایشی كۆمه‌ڵگه، بۆیه پێویسته ڕێگرى خێرا بكرێت له‌و دیارده‌یه".
زێبار كه‌ریم خاڵى یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو خۆی كوشت. بۆ "وشه" ورده‌كاری ئه‌وه‌ی دركاند، "خوشكه‌زاكه‌م هیچ كێشه‌ى نه‌بوو، ته‌نیا بێكار بوو، هه‌میشه له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان كێشه‌ى دارایى هه‌بوو. خوشكه‌زاكه‌م چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ى خۆكوشتن یان چوونه ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى لای خوشكم كردبوو، به‌ڵام به‌هۆى خراپى دۆخى دارایى ئه‌وان نه‌یانده‌توانى هاوكاریی بكه‌ن، دواجار فیشه‌كێكى له سه‌رى خۆی دابوو".
وشه/هه‌ولێر-سه‌رخێڵ و ڕامیار