هه‌موو كه‌سێك ڕه‌فتاری شه‌رمه‌زاركه‌ری هه‌یه، بۆیه به نهێنی له ژیانی خۆمان ده‌یهێڵینه‌وه،به‌ڵام ژنان چه‌ند ڕه‌فتارێكیان هه‌یه كه هه‌رگیز حه‌ز ناكه‌ن لێیان ئاشكرا بێت و زۆر به شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌یشارنه‌وه.
ژنان ئه‌م ڕه‌فتاره ناشرین یان شه‌رمه‌زاركه‌رانه‌یان هه‌یه، كه هه‌رگیز حه‌ز ناكه‌ن بیزانیت:
_ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سیخوڕی ده‌كه‌ن.
زانایان ده‌ڵێن، شتێكی ئاسایییه حه‌ز بكه‌یت چاودێری كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك بكه‌یت و به‌رده‌وام ئاگاداری زانیارییه‌كانی بیت، به‌ڵام ده‌بێت زۆر وریا بیت ئه‌م چاودێریكردنه‌ت تا چ سنوورێك ده‌ڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی لێت نه‌بێته نه‌خۆشی ده‌روونی و جێ‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ كه‌سایه‌تیت.
_ ته‌مبه‌ڵی له سه‌ر شووشتندا.
ژنان ڕقیان له شووشتنی سه‌ریانه و ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌شارنه‌وه و دانی پێدا نانێن، كه‌س نه‌یگوتووه هه‌موو ڕۆژێك جارێك یان له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج جار سه‌رت بشۆ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه ته‌مبه‌ڵی تێدا بكه‌یت و ڕێ بده‌یت هه‌موو كه‌س هه‌ست به چه‌وری و پیسبوونی سه‌رت بكه‌ن.
_ جلی ژێره‌وه ناشۆن.
بێگومان كه ده‌ڵێن جلی ژێره‌وه مه‌به‌ستمان شۆرت نییه، چونكه ئه‌وه هه‌ر ده‌بێت ڕۆژانه بێته شووشتن، به‌ڵام هه‌ندێك ژن هه‌یه تاقه‌تی شووشتنی ستیانه‌كانیان نییه، كه ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر به ته‌ندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت و ڕووشیان نایه‌ت ئه‌م ڕاستییه بدركێنن، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه دوای هه‌موو له‌به‌ركردنێك، یان پێنج له‌به‌ركردن جارێك به ئاو و سابوون بیانشۆن.
_ نینۆك خواردن.
ئه‌مه له ئه‌نجامی دوودڵی و زۆر بیركردنه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، هه‌ندێك ژنیش ئه‌مه‌یان له خۆیان كردووه به خوو و ناتوانن نینۆكه‌كانیان نه‌خۆن و گازی لێ نه‌گرن، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه ڕه‌فتارێكی زۆر ناشیرین و پیسه، ژنان باشتره خۆیانی لێ به‌دوور بگرن، تا خۆیان له شه‌رمه‌زاری و تووشبوون به میكرۆب و ڤایرۆس به‌دوور بگرن.
_ بۆن هاتن.
شتێكی ئاسایییه هه‌موو مرۆڤێك تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ژنان دوو جار جێ‌ی شه‌رمه‌زارییه و له‌م كاته‌دا زۆر هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌ن، جا له‌به‌ر ئه‌وه باشتره سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، یان ئاگاداری سیسته‌می خۆراكه‌كانیان بن.