ئه‌مڕۆ ٢٠ /٢ /٢٠١٨ بۆ یه‌که‌م جار له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ بازاڕێک بۆ فرۆشتنى که‌لوپه‌لى ده‌ستى و کارکردنى ژَنان کرایه‌وه .
( ره‌مک ره‌مه‌زان ) قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ به "وشه"ی راگه‌یاند، کردنه‌وه‌ى ئه‌م بازاڕه ده‌رخه‌رى سیماى جوانى شارۆکه‌ی چه‌مچه‌ماڵه ، هۆکارێکى باشه بۆ ئه‌و ژنه گه‌نجانه‌ى که ده‌رچووى زانکۆ و په‌یمانگه‌کانن و دانه‌مه‌زراون ده‌توانن لێره تواناکانیان به‌گه‌ر بخه‌ن ".
زیاتر گوتی، " ئێمه وه‌ک ئیداره و هه‌روه‌ها رێکخراوه‌کانیش پشتیوانى ته‌واویان ده‌که‌ین، داواش ده‌که‌م که خه‌ڵکى سه‌ردانى ئه‌م بازاڕه بکه‌ن". چرۆ مه‌سعوود خاوه‌نى ماڵى چرۆ بۆ ژنان رای گه‌یاند، "له‌م پڕۆژَه‌یه‌دا ئێمه خول بۆ ژنان ده‌که‌ینه‌وه و کاره ده‌ستیه‌کانیان ده‌هێنین و لێره ده‌یفرۆشین".
ئه‌وه‌شی گوت، لێره به‌شى ساڵۆن و به‌شى که‌مالیات و جوانکارى و فرۆشتنى که‌لوپه‌لى نوێ و ده‌ستى دووه‌م و کارى ده‌ستى هه‌یه، بۆیه ژنان ده‌توانن بێنه ئێره و سه‌ردانمان بکه‌ن و کارمان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ ٢٠ى شوبات قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ و لێپرسراوانى كارگێڕى و به‌شێک له رێکخراوه‌کان ئاماده‌ى کردنه‌وه‌ى ئه‌و بازاڕه بوون .