دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چه‌ندان هه‌واڵ بڵاو كرایه‌وه له‌سه‌ر مردنی ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی هۆڵیوود "سیلڤیسته‌ر ستالۆن" ناسراو به رامبۆ، ئاشكرابوو كه نه‌مردووه و گاڵته‌یه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ دنیادا كرد.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌و گاڵته‌یه ده‌كات كه رامبۆ به خه‌ڵكی دنیای كرد و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان خه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیان و سایته جیهانییه‌كان سه‌ره‌خۆشیی خۆیان راگه‌یاند بۆ سیلڤیسته‌ر ناسراو به "رامبۆ"، ده‌ركه‌وت كه نه‌مردووه و رامبۆش ده‌ڵێت ئه‌مه گاڵته بوو له‌گه‌ڵ دنیادا و خه‌ڵكیش ده‌بێت نرخی ژیان بزانن.
ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی هۆڵیوود سیلڤیسته‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا یاری ده‌كات له‌گه‌ڵ دوو كچه‌كه‌ی و له كۆتای ڤیدیۆكه‌دا خۆی ده‌رده‌خات و ده‌ڵێت ئه‌مه ژیانیان فێر ده‌كات، هه‌روه‌ها له تویته‌ریش پێش ڕاگه‌یاندنی مردنه‌كه‌ی چه‌ند پۆستێكی كردبوو كه تێیدا ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كرد و باسی ژیانی بۆ ده‌كردن.
جگه له‌وه‌ش ئه‌م ئه‌ستێره به‌ناوبانگه دوای ئه‌وه‌ی پشتڕاستی كرده‌وه كه نه‌مردووه و به دنیای راگه‌یاند كه زیندووه و له پۆستێكدا كه له تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌ك گاڵته‌یه‌ك به خه‌ڵكی ده‌ڵێت، زۆر دڵخۆشم كه له مردن گه‌ڕامه‌وه.
ئەمەش وێنەکەی رامبۆ کە لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە: