له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا كۆمپانیای نۆكیا مۆبایلێكی نوێی دروست كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز و ناوازه دیزاینی بۆكردووه و خستوویه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به نوێترین مۆبایلی نوكیا ده‌كات كه دروستی كردووه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای نۆكیا مۆبایلێكی تری دروست كرد به ناوی "NOKIA 6 " كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێزه‌كانی كۆمپانیاكه و شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه 5.50 ئینجه و روونییه‌كی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 1080 x 1920 پیكسڵ.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی نۆكیا پاترییه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی باشی له‌سه‌ره كه ده‌گاته 630، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ره كه كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 12 مێگاپێكسڵه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ی نۆكیا ڕامی چوار گێگا بایته و توانای هه‌ڵگرتنی ناوخۆیی 32 گێگا بایت و 128 گێگا بایتی هه‌یه و خێرایییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ ئه‌م مۆبایله داناوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1 كار ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 230 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.