دوای مردنی هاوسەرەكەی هەر شەوە لەگەڵ پیاوێك بووه‌" />

"پایزە" نازانێت كێ‌ باوكی منداڵەكەیەتی
دوای مردنی هاوسەرەكەی هەر شەوە لەگەڵ پیاوێك بووه‌

:: PM:03:52:20/02/2018 ‌

ژنێك دوای پێنج ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری كە دایكی كچێكە، هاوسەرەكەی كۆچی دوای دەكات، لەگەڵ دایكی و دووبراكەی و كچەكەی دەژیت، پێوەندی لەگەڵ چەند كەس دادەنێت بەو هیوایەی هاوسەرگیری بكاتەوە، بەڵام هەر پیاوێك دەبێتە دوای دەست كەوتنی ئەوەی دەیەوێت لە ڕیگەكە بە تەنیا جێی دەهێلێت تا ئەوكاتەی دووگیان دەبێت و نازانێت باوكی كۆرپەلەكەی كێَیە، ئێستە لەترسی ئەوەی نەی كوژن دەچێتە داڵدەی ژنان.

دوای ئەوەی براكانی بەوە دەزانن كە خوشكەكەیان پێوەندی نادروستی لەگەڵ چەند كەسێك هەبووە بڕیار دەدەن بیكوژن، بۆیە پێش ئەوەی تاوانەكە ڕووبدات دەچێتە داڵدەی ژنان، پێداگربوو لەوەی ناوی خۆی بنووسرێت، بەڵام لەبەر هەستیاری كەیسەكەی "وشە" ناو ناوی شاری شەڵتەرەكەی دەپارێزێت. پایزە ناوی خوازراوی ئەو ژنەیە كە ماوەی شەش ساڵە لەناو بەندینخانەی ئەو ژنانەدا دەژیت كە لەبەر كوشتن لەپێناوی شەرەفدا خۆیان تێدا شاردۆتەوە.

پایزە لێرەوە دەست بە گێرانەوەی ژیانی ڕابردووی دەكات

پایزە بۆ "وشە" باسی چیرۆكە تاڵەكەی ژیانی خۆی دەكات و دەڵێت، ئەوەی من كردوومە لە خۆشیان نەبووە لەبێكەسی خۆم بەسەرم هات هەموو تاوانم ئەوەبوو دەمویست هاوسەرگیری بكەمەوە و خۆم و كچەكەم لەدەست براكانم و دایكم ڕزگار بكەم كە هەمیشە وەك كۆیلە سەیریان دەكردین، بەڵام چیبكەم هەرچی هاتە سەر ڕێگەم ڕێوی بوو لە پێستی مەڕدا.

باوكم نەمابوو هەموو شتێك لەبەردەستی براكانمدا بوو دایكیشم ئەوەی براكانم بیان گوتبوایە دەیسەپاند بەسەرماندا، ژیانم زۆر ناخۆشبوو هەرچیم دەگوت ڕەت دەكرایەوە خزمەتكارێك بووم، بەڵام حەقی خزمەتەكەشم پێنەدەبڕا، ناچاربووم پەنام بۆ ئەوەبرد پیاوێك بمكاتە ژنی خۆیی و ڕزگارم ببێت، هەركەسێكم ناسی پێی گوتم با ماوەیەك بەیەكەوەبین و یەك بناسین دواتر هاوسەرگیری دەكەین، بەڵام وانەبوو ئەوەی دەویست دەیكرد دواتر لێشی دەدام و هەڕەشیشی لێ دەكردم و وازیشی لێ دەهێنام.

ئەوكاتەی هاوسەرەكەی پایزە كۆچی دوای دەكات لەگەڵ كچەكەیدا هەموو ماڵەكەی دەفرۆشن و دەچنە ماڵی دایكی دەژین، ئەو نایشارێتەوە كە هەڵەی زۆری بەرانبەر بەخۆیی و خێزانەكەی كردووە، بەڵام دووپات لەوەیش دەكاتەوە كە هەڵسوكەوتی نەشیاوی براكانی و خراپترین هاندان بووە بۆ ئەوەی پەنا بۆ كەسێك ببات لەو دۆزەخەی ماڵەوە ڕزگاری بكات، بەڵام ئەوەی ئەو بە ڕیگە چارەسەری داناوە گەیاندوویەتی بەو ڕۆژەی كە هەموو خێزانەكەی حاشایان لێ كردووە.

پایزە باسی توشبوون بە پێوەندی زۆر دەبێت و دەڵێت، سەرەتا كوڕێكم ناسی كە دەیویست هاوسەرگیریم لەگەڵ بكات، بەڵام نەیكردوو هەموو ئەوشتانەی كرد كە ویستی، دواتر وازی هێنا و هاوڕێكەی هاتە سەر ڕێم دوای ئەو كەسێكی كەو چەندانی تر، وای لێهات دەمزانی ناوم بڵاو بووەتەوە و هەرچی دەهات بە دوو هەڕەشە هەمووشتێكی دەكرد، منیش چونكە كەسم نەبوو پشتم بگرێ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەكووتمە ناو تاریكییەك كە دەرچوون لێی ئەستەم بوو.

پایزە گومان دەبات لەوەی ماڵەوەیان بەوەیان نەزانیبێت كە ئەو لەو دۆخەدایە، چونكە وەك خۆیی دەڵێت باوردۆخی بەجۆرێك تێك چووە لەماڵەوە بە شێتە بانگیان كردووە، تا ئەو كاتەی زانیویەتی دووگیانە و لە مانگی شەشی دووگیانییەكەیەتی، ئەو كاتەی بابەتی دووگیانییەكەی دەزانێت ماڵەوە جێ دەهێڵێت و دەچێتە داڵدەی ژنان هەر لەوێش منداڵەكەی لەدایك دەبێت، دوای لەدایك بوونی منداڵەكەی بە سێ ڕۆژ لەلایەن دادگاوە دەدرێت بە خێزانێك و پایزە منداڵەكەی نابینێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پایزە لە بەرپرسانی خانەكەوە وەریگرتووە ئەو خێزانەی منداڵەكەی ئەویان پێدراوە كە نازانێت باوكی كام یەك لەو پیاوانەبووە كە لەگەڵیدا كاتیان بەسەر بردووە، كوردستانیان جێ هێشتووە ئێستە لە ئەمەریكا دەژین.

 تەمەنی منداڵەكەی پایزە چەند مانگێكی تر دەبێت بەشەش ساڵ و هێشتە پایزە نازانێت ناوی چییە و شێوەی چۆنە.


وشە/ هەولێر- ئیڤان عەبدوڕەحمان





وشە - سه‌رخێڵ هاشم