گفتوگۆ لەسەر زیادكردنی ڕۆژی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەكرێت

:: PM:05:09:20/02/2018 ‌

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆیەك لەنێوان وەزیری پەروەدە و لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت بەمەبەستی پێداچوونەوە بە زیاد كردنی ڕۆژەكانی تاقیكردنەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 20ـی شوبات، شوكریە شێخانی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەك لە نێوان وەزیری پەروەردە و لیژنەی پەروەردە بەڕێوە دەچێت لە پەرلەمانی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك پرسی پەروەردەیی.

ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان گوتی، یەكێك لە كێشەكان كە لەگەڵ وەزیری پەروەردە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بایكۆتی مامۆستایانی سلێمانی و نەگەڕانەوەیانە بۆ هۆڵەكانی خوێندن و دەمانەوێت چارەسەرێك بۆ ئەو كێشەیە دابنێین.

شێخانی زیاتر گوتی، لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر كەمكردنەوەی ڕۆژەكانی تاقیكردنەوە دەكەین كە قوتابیانی كوردستان و بە تایبەتی پۆلی 12 زۆر ناڕەزایەتییان هەیە لەسەر ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان  و دەمانەوێت وەك پێشتر لە هەفتەیەك دوو تاقیكردنەوە بكرێت.

بە بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە ئەم ساڵ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 لە هەفتەیەكدا سێ‌ تاقیكرنەوە دەكرێت ئەوەیش ناڕەزایەتی قوتابیانی لێ كەوتووەتەوە.



وشە - رامیار جەواد