بە پێنج خولەك زەردی ددانەكانت پاك بكەوە

:: PM:05:41:20/02/2018 ‌
ئەو كەسانەی كە گرنگی بە ددان و خاوێنی دەمیان نادەن، بێگومان مەترسی تووشبوونیان بە چەندان نەخۆشی و حاڵەتی تەندروستی هەیە و دروستبوونی كلس یان توێژاڵی زەردی زبر لەسەر ددانەكان بەگرفتێكی باو دادەنرێ و زۆر كات بۆ پاككردنەوەی ددانەكانمان چەندان چارەسەری گرانبەها تاقی دەكەینەوە، بەڵام چارەسەری سروشتی هەیە كە دەتوانێت ئەو پەڵە زەردانەی ددان سپی بكاتەوە لێرەدا چوار چارەسەری كاریگەر كە گرنگن بۆ تەندروستی دەم و ددان و باشتر كردنی باس دەكەین.

یەكەم: ئاوی لیمۆ، لیمۆ پێكهاتەیەكی تەواو سروشتییە و یارمەتی لابردنی چینی زەردی ددان دەدات و ددان سپی دەكاتەوە، بەڵام زۆر بەكارهێنانی لیمۆ مەترسیدارە، چونكە بڕێكی زۆر ترشی تێدایە كە زیان بە ڕووكەشی ددان دەگەیەنێت، بۆ پاككردنەوەی چینی زەردی ددان پێویستە نیو كوپ ئاوی لیمۆ لەگەڵ نیو كوپ ئاو تێكەڵ بكەیت،  پاشان  بۆ ماوەی پێنج خولەك غەرغەرەی لە دەم دا پێ بكە، ئەم كردارە هەموو ڕۆژێك دووبارە بكەرەوە.

دووەم: تووی فەرەنگی، تووی فەرەنگی دەوڵەمەندە بە ئاوێتەیەك كە چینی زۆردی ددانەكان لادەبات و یارمەتی سپیكردنەوەی ددان دەدات، هەروەها ڕێگە لە داخورانی ددان دەگرێ و ددانەكانت بە نیو تووی فەرەنگی (شلیك) بسڕەوە، بۆ ماوەی حەوت خولەك هەموو رۆژێك ئەم كارە دووبارە بكەرەوە.

سێیەم: گەڵای مەعدەنووس، جوینی گەڵای مەعدەنووس سوودێكی زۆری هەیە بۆ ددانەكان و یارمەتی لابردنی بۆنی ناخۆش دەدات، ئەگەر بۆ ماوەی پێنج خولەك لە دەمدا بمێنێتەوە. دواتر بە ئاوی شلەتێن دەم و ددانت بشۆیت، بۆنی دەم لەناو دەبات.

چوارەم:دروستكردنی گیراوەیەك بۆ لابردنی چینی زەردی ددانەكان،یەك كەوچك ئاو، كەوچكێك هەویری ددان، دوو كەوچك خواردنەوەی گازی وەكو سیتۆ، دوو كەوچكی چا سۆدە ئامادە بكە، دواتر هەموو پێكهاتەكان لە دەفرێكدا تێكەڵ بكە، ئنجا بە فڵچەی ددان بۆ ماوەی چوار خولەك ددانەكانتی پێ بسڕەوە، هەموو ڕۆژیك یەك جار ئەم كردارە دووبارە بكەوە لە كاتێكی كەم دا ددانەكانت پاك دەبنەوە.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد