ئەو خۆراكانەی بەیانیان گرنگە بیخۆن

:: PM:05:48:20/02/2018 ‌

شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە، نانی بەیانی گرنگترین ژەمە، بەڵام چەند خۆراكێك هەن گە گرنگە لە ژەمی بەیانیدا بخورێن، بە پێچەوانەوە چەند خۆراكێكیش هەن خواردنیان لە بەیانی زیانی دەبێت.

یەكەم: ئەو خۆراكانەی  پێویستە لە ژەمی بەیانیاندا بخورێت ئەمانەن:

*هێلكە: دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی خۆراكی و پرۆتینی گرنگ كە میتابۆلیزمی لەش بەهێز دەكات و وزەیەكی زۆر بە لەش دەدات، بۆیە هەڵبژاردنێكی نایابە بۆ ژەمی بەیانیان.

*شووتی : ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ئاو كە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكات و یارمەتی میزكردن دەدات گورچیلەكان پاك دەكاتەوە.

*شۆفان: ڕێگە لە هەوكردنی ناوپۆشی گەدە دەگرێت و ترش و ڕیشاڵی تواوەی تێدایە كە ئاستی كۆڵیسترۆڵ كەم دەكاتەوە و میتابۆلیزمی لەش خێرا دەكات.

*هەنگوین، یارمەتی بەرهەم هێنانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین دەدات، ئاستی وزەی لەش بەهێز دەكات، بۆیە پێویستە هەموو بەیانییەك كەوچكێكی چا هەنگوین بخۆیت.
*چەرەزات: خواردنی چەرەزات وەكو فستق و گوێز و باوی ئاستی pH رێك دەخات و هەرسكردن باشتر دەكات.

دووەم: ئەو خۆراكانەی كە نابێت لە بەیانیاندا بخورێت
*میوە ترشەكان: بەپێچەوانەی باوەڕەكانی پێشتر، زانایان هێما بۆ ئەوە دەكەن، بەكارهێنانی میوەی ترش گرنگ نییە بۆ بەیانیان، هەرچەندە برێكی زۆر ڤیتامین  C تێدایە، بەڵام خواردنی لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی دڵە كزێ‌ و مەترسی برین بەرز دەكاتەوە و هەوكردنی گەدە زیاد دەكات.

*مۆز: مۆز برێكی زۆر مەگنیسیۆمی تێدایە، ئەگەر بەگەدەی بەتاڵ بخورێت مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكات، ئەگەر هەر پێویست بوو كە مۆز بخۆیت لە بەیانیاندا نابێت بە تەنیا بخورێت، بەڵكو پێویستە لەگەڵ هەنگوین یان گوێز یان تووتركدا بخورێت.

*سۆدە و خواردنەوە گازییەكان، سۆدە و خواردنەوە گازییەكان هەرگیز نابێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێن، چونكە پڕن لە شەكر و میتابۆلیزمی لەش ناهاوسەنگ دەكەن و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ورگ.

*سەوزەكان: خواردنی سەوزەكان لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی دروستبوونی دڵەكزێ‌ و بای سك و گرفتی گەدە دروست دەكەن و دەبنە هۆی ئازاری سك.

*تەماتە: دەوڵەمەندە بەترش كە گرفتی گەدە دروست دەكات، لەوانەیە ببێتە هۆی برین و دڵەكزێ‌، بۆیە پێویستە لە بەیانیاندا نەخورێت.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد