تا ئێسته‌یش كۆمپانیای ئه‌پڵ میمۆری مۆبایله‌كانی له 256 گێگابایت تێنه‌په‌ڕیووه، به‌ڵام له ساڵی 2018 دا و بۆ یه‌كه‌مجار گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی توانی میمۆری ناوخۆیی ئایفۆنه‌كه‌ی بكات به 512 گێگابایت.
به‌پێی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیووب بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گه‌نجێك ده‌كات كه توانی بۆ یه‌كه‌مجار میمۆری ئایفۆن بكات به 512 گێگابایت، ئه‌م گه‌نجه ناوی "Federico Cerva" و ڤیدیۆكه‌ی له چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیووبدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی دیمه‌نی ڤیدیۆكه ئه‌م گه‌نجه ئه‌مه‌ریكییه توانی به چه‌ند ته‌كنیكێك و ئامێرێك رێژه‌ی میمۆرییه‌كه به‌رز بكاته‌وه بۆ 512 گێگابیات.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره ئه‌م كوره گه‌نجه هه‌ڵده‌ستێت به گۆرینی میمۆری ئایفۆن حه‌وته‌كه‌ی به ئامێرێكی تر كه ناسراوه به "The Pro- Programmed Chip" كه میمۆرییه‌كی 512 گێگابایته، به‌ڵام هی ئایفۆن حه‌وت نییه و نه هی كۆمپانیای ئهپلیشه، به‌ڵام ئه‌م كوڕه توانی به گۆڕینی پێكهاته‌ی میمۆرییه ده‌ست كرده‌كه وای لێ بكات كه بگونجێت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كه‌ی ئایفۆندا.
ئه‌مه‌یش ڤیدیۆی ئه‌م كوره گه‌نجه‌یه كه تێیدا ئایفۆنه‌كه‌ی ده‌كاته 512 گێگابیت: