گێزه‌ر یه‌كێكه له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و پاراستنی چاوه‌كان، جگه له‌وه‌یش یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه و ماده ژه‌هراوییه‌كانی جه‌سته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی گێزه‌ر ده‌كات كه به‌سووده بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له به‌سوودترین سه‌وزه بۆ نه‌هێشتنی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی گێزه‌ره، چونكه چه‌ندان ماده و پێكهاته‌ی به‌هێزی تێدایه كه ژه‌هر له‌ناو ده‌بات، جگه له‌وه‌یش خواردنی گێزه‌ر ئه‌م گاریگهرییانهی هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته:
یه‌كه‌م/ گێزه‌ر سیسته‌می به‌رگری جه‌سته به‌هێز ده‌كات: به‌هۆی ئه‌وه‌ی گێزه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده دژه به‌كتریاكان كه پارێزگاری ده‌كه‌ن له جه‌سته و پاراستنی جه‌سته له نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌یش گێزه‌ر ڤیتامین C به ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن و چالاككردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته كه جه‌سته له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
دووه‌م/ گێزه‌ر جه‌سته له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت: له گرینگ‌ترین سوودی گێزه‌ر ئه‌وه‌یه كه خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌بات و ناهێڵێت كه‌سه‌كه تووشی شێرپه‌نجه بێت، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه گێزه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ماده‌ی دژه ئۆكسان و ڤیتامین E كه ئه‌م دوو مادانه یارمه‌تی هێشتنه‌وه‌ی خانه‌كانی به‌رگری ده‌ده‌ن بۆ مانه‌وه و به‌رگریكردن دژ به خانه‌كانی شێرپه‌نجه و له‌ناو بردنیان.