ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، لیژنه‌ى دانوستاندنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ى بودجه‌وه، شكستى هێناوه.
سه‌رحان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، "ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى ده‌ستیان به تاوتوێكردنى پڕۆژه یاساى بودجه كردووه، له ده‌قه ههمواركراوهكهى، ئێسته‌یش ئه‌وان خه‌ریكى تۆماركردنى تێبینیى فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارانن".
له باره‌ى دانوستاندنى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه ئه‌حمه‌د سه‌رحان له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌و لیژنه تهكنیكییهى له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر پێكهاتبوو، شكستى هێناوه و هیچ كۆبوونه‌وه‌یان نه‌كردووه، چونكه حكوومه‌تى به‌غدا رێى كۆبوونه‌وه‌ى نه‌دا و تا ئێسته‌ش واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دیار نه‌كراوه.
په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه ناكرێت بودجه به‌م شێوه‌یه‌ى ئێسته‌ى تێپه‌ڕ بكرێت، ته‌نیا دواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى نه‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت حكوومه‌ت تانه له‌و بڕگانه نه‌دات كه له په‌رله‌مان هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
تا ئێسته فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، پێداگرى له‌سه‌ر پشكى %17ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و بایكۆتى سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن كه بۆ بودجه ئه‌نجام ده‌درێت.