یه‌كێك له ماده گرینگه‌كان و به‌سووده‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ماده‌ی ئاسنه، چونكه ئه‌و ماده‌یه هاوسه‌نگی جه‌سته رێكده‌خات و ناهێڵێت نارێكی له ماده‌كانی جه‌سته‌دا روو بدات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
everydayhealth" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی ماده‌ی ئاسن ده‌كات بۆ جه‌سته و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه پسپۆڕان و زانایان ئه‌نجامیان داوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئاسن به گرینگ‌ترین ماده داده‌نرێت له جه‌سته‌دا، چونكه چه‌ندان پێكهاته رێكده‌خات و جه‌سته به‌هێز ده‌كات، بۆیه پزیشكان ئاماژه‌یان به چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی خراپ كردووه كه له كه‌می ماده‌ی ئاسنه‌وه تووشی جه‌سته ده‌بێت:
یه‌كه‌م - كه‌می ئاسن ده‌بێته هۆی كه‌مخوێنی: پزیشكان ده‌ڵێن ماده‌ی ئاسن زۆر پێویسته بۆ زیادكردنی خوێن له جه‌سته‌دا، چونكه پێكهاته‌ی ئاسن هیمۆگلۆبین له‌ناو لووله‌كانی خوێندا زیاد ده‌كات كه به‌رپرسه له زیادكردنی ڕێژه‌ی خڕۆكه سووره‌كان كه ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی زیادكردنی خوێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماده‌ی ئاسن نه‌بوو له جه‌سته‌دا، ئه‌وا خوێن به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز كه‌م ده‌كات و ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته.
دووه‌م – كه‌می ئاسن جه‌سته‌ت هیلاك ده‌كات: یه‌كێكی تر له زیانه‌كانی كه‌می ئاسن ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كاته‌كان هه‌ست به بێزاری و بێتاقه‌تی ده‌كه‌ی و چالاكیی جه‌سته‌ت نامێنێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كات ئازار له جه‌سته‌دا دروست ده‌كات و جه‌سته هه‌راسان ده‌كات.