ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ لەگەڵ كچەكەی یارییەكی جیاواز ئەنجام دەدات

:: AM:11:53:21/02/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە كورتە ڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت یارییەكی جیاواز لەگەڵ كچەكەی ئەلانا مارتینا ئەنجام دەدات كە چەند مانگێك پێش ئێستا لە خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیز هێنایە سەر دونیاوە.

كاپتنەكەی هەڵبژاردەی پورتوگال كورتە ڤیدیۆكەی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاو كردووەتەوە و لە كۆمێنتێكیشدا نووسیویەتی "ئەو یارییەی كە زۆر حەزی پێ دەكەم".

ئەو یارییەی كە رۆناڵدۆ ئەنجامی دەدات برێتییە لە هەڵدانی تۆپی بچووك بۆ ئەوەی بچێتە نیچو كاسەیەكی ئاوەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م