هونه‌رمه‌ندى لاو وریا شێرزاد ئه‌گه‌رچى خاوه‌ن سێ به‌رهه‌مى بڵاوكراوه‌یه، به‌ڵام دواى تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدۆكلیپى (وێران) هه‌وادارێكى باشى له ده‌ورى خۆى كۆ كرده‌وه و تا ئێسته خاوه‌ن سێ گۆرانیى ڤیدۆكلیپه. وریا شێرزاد ده‌رچووى په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانى هه‌ولێر، به‌شی موزیك. له كورته دیمانه‌یه‌ی "وشه" چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته كراوه.
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك زیاتر له كاری رێستۆرانت و هۆتێله‌كان ده‌رده‌كه‌ویت، دیاره ئه‌مه ئێسته بووه‌ته مۆدێلێكی هونه‌ری، ئایا هۆی ئه‌و حاڵه‌ته بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
گۆرانیگوتنی راسته‌وخۆ تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه. دواتریش به‌لای منه‌وه گۆرانیگوتن له ریستورانت و هۆتێل زیاتر نزیكبوونه‌وه‌یه له خه‌ڵك و له هونه‌ردۆستان. هه‌روه‌ها له رووی داراییشه‌وه داهاتێكی هه‌یه كه ده‌توانی كاری زیاتر بكه‌یت و به‌رهه‌می جوانترى پێ بڵاو بكه‌یه‌وه.
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند گۆرانی و ئاهه‌نگت گێڕاوه، له‌گه‌ڵ كامیان زیاتر هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت؟
له‌گه‌ڵ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كارم كردبێت، ئاسووده و دڵخۆش بوومه و زۆربه‌شیان له رووی شێواز و ستایلی گۆرانیگوتن له من نزیك بوونه، بۆیه تا ئێسته له‌گه‌ڵ هه‌موویان دڵخۆشم و سوودم لێیان وه‌رگرتووه.
زۆرجار له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شلێر سنه‌یی ده‌رده‌كه‌ویت و گۆرانی ده‌ڵێن، ئایا هۆی زۆر ده‌ركه‌وتنتان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
خاتوونى هونه‌رمه‌ند شلێر سنه‌یی تازه خه‌ریكه ده‌ست به كاری هونه‌ریی ده‌كات، به راستی ده‌نگێكی باش و هه‌ستێكی جوانی هه‌یه، هه‌روه‌ها ستایلێكی كوردی ڕه‌سه‌ن له ده‌نگیدا هه‌یه، له ئاینده‌دا ئه‌و ده‌بێته هونه‌رمه‌ندێكى گه‌وره. تا ئێسته‌یش كاركردنم له‌گه‌ڵ ئه‌و خاتوونه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه كه داوا ده‌كه‌ن كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م. هۆكاره‌كه‌شی كاری هونه‌ری و لێك نزیكی ستایلی گۆرانییه.
باسی به‌رهه‌مێكی نوێت كرد، ده‌كرێت باسی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ت بكه‌یت؟
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌م گۆرانییه‌كی كۆنى ڕه‌سه‌نى كوردییه و من به ستایلێكی مه‌جلیسی گوتوومه‌ته‌وه. له رووی موزیكه‌وه نوێم كردووه‌ته‌وه و كارى باشم تێدا كردووه. كاری ڤیدۆ كلیپی ماوه، به‌ڵام نازانم و دیار نییه ئایا كه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه.
خۆت به قه‌رزداری كام هونه‌رمه‌ند ده‌زانی؟
من خۆم به قه‌رزداری هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ند و هاوڕێ ئازیزانه‌م ده‌زانم كه هاوكاری و یارمه‌تیی منیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی من باشتر و باشترین بم له كارى هونه‌ری.
هونه‌ر و عه‌شق چۆن پێكه‌وه ده‌بینین؟
به بڕواى من هونه‌ر واته ده‌ربڕینی هه‌سته شاراوه‌كان، عه‌شقیش شاراوه‌ترین هه‌ستی مرۆڤه و پێم وابێت باشترین رێگه‌چاره‌یه بۆ ده‌ربڕین.
هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك عاشقه، تۆ چی به مه‌عشووقه‌كه‌ت ده‌ڵێی؟
كه‌سى هونه‌رمه‌ند هه‌رچه‌ند زیاتر عاشق بێت و قووڵ ببێته‌وه به‌ناو عه‌شقدا، به سۆزتر و جوانتر ده‌بێت بۆ هونه‌ره‌كه‌ی.
له كۆتادا چیت هه‌یه بۆ كوردستان؟
كوردستان وڵاتی دایكمه، هیواخوازم ئه‌و باره ناهه‌مواره زوو ته‌واو بێت و ژیان و گوزه‌ران بگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی. لێره‌وه ده‌ستی دایكی شه‌هیدان ماچ ده‌كه‌م. سه‌ربه‌رزی و گه‌وره‌یی بۆ پاڵپشت و تاجی سه‌رمان برا پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌خوازم.
وشه/ هه‌ولێر- هه‌ورین نه‌جات