دورشمەكەی مۆندیالی 2018ی رووسیا مانای چی دەگەیەنێ؟
یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) رەزامەندی لەسەر دروشمی مۆندیالی 2018ی رووسیا پێشان دا كە وێنەی گورگێكە بەناوی زابیڤاكا.
فیفا بۆ ماوەی مانگێك لەسەر ماڵپەڕی تایبەتی خۆی دەنگدانی بۆ درووشمی مۆندیالی 2018 ئەنجامدابوو و تێیدا زیاتر لە ملیۆنێك رووسی دەنگیان بە بەڵێ دابوو.
دروشمی بوكەڵەكەی مۆندیال برێتییە لە وێنەی گورگێك كە زیاتر لە ناوچە بەفراوی و ساردەكانی رووسیا دەژیت و لە ژێریشەوە نووسراوە زابیڤاكا كە لە زمانی رووسیدا بە مانای "ئەوەی گۆڵ دەكات" دێت.
روسییەكان هەمیشە گورگ بە گیاندارێكی ژیر و بەهێز سەیر دەكەن كە جوانییەكی بێ هاوتای هەیە و هەمیشە بڕوایەكی لە رادەبەدەری بەخۆی هەیە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم