یه‌كێك له خۆراكه به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و دڵ، گوێزه. هه‌روه‌ها پێكهاته‌كانی گوێز چه‌ندان سوودیان هه‌یه بۆ دڵ و پاراستنی دڵ له نه‌خۆشی و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
mayoclinic" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی ڕۆژانه مشتێك له گوێز ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه رۆژانه خواردنی گوێز به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك یارمه‌تیتان ده‌دات له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ.
پزیشكان روونیان كردووه‌ته‌وه كه گوێز سوودی زۆره بۆ دڵ، چونكه ڕێژه‌یه‌كی باش ئۆمێگا سێ له خۆ ده‌گرێت كه یه‌كێكه له ماده به‌سووده‌كان بۆ دڵ، هه‌روه‌ها ئه‌و ماده‌یه گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه بۆ پاراستنی دڵ له جه‌ڵته، جگه له‌وه‌ش گوێز چه‌ندان ماده‌ی ڕیشاڵی به‌سوود له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌م ڕیشاڵانه دڵ له نه‌خۆشی ده‌پارێزن و ناهێڵن كه‌سه‌كه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵبێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرا كرا كه گوێز ڕێژه‌یه‌كی باش ڤیتامینه‌كانی تێدایه به‌تایبه‌ت ڤیتامین"E" كه ئه‌م ڤیتامینه هاوكاری لووله‌كانی خوێن ده‌كات بۆ فراوانبوون و رزگاربوون له په‌ستانی خوێن، كه ده‌بێته هۆی ته‌قینی لووله‌كانی خوێن به‌هۆی په‌ستانه‌وه.