وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق، نرخی هێڵی ئینته‌رنێت و كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێتی به رێژه‌ی 50% كه‌م ده‌كاته‌وه و په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرای ده‌كات، بڕیاره‌كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌لڕاشد وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستی كردووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێتی كۆن و نوێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هاوكات به رێژه‌ی 50٪ نرخی ئینته‌رنێت بۆ كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت كه‌م ده‌كرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گشتیی پێوه‌ندییه‌كان و كۆمپانیای گشتی بۆ خزمه‌تگوزاریی تۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێككه‌وتوون.
نووسینگه‌ی وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌نگاوه له پێناو كه‌مكردنه‌وه و راگرتنی نرخی ئینته‌رنێته، هه‌روه‌ها بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین جۆری ئینته‌رنێت له رێی دروستكردنی پێشبڕكێ له نێوان كۆمپانیاكانی ئه‌و بواره‌وه.
لای خۆیه‌وه عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق ده‌ری كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئینته‌رنێت، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
زیاتر گوتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندن مه‌ركه‌زین، ده‌بێت یاساكانیش مه‌ركه‌زی بن و سه‌رانسه‌ری عیراق لێی سوودمه‌ندبن.
وشه ـ هه‌ستیار