به بڕواى شاره‌زایانى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى رژدى بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى له ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى نزیك ببێته‌وه و بووه‌ته جێى متمانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، شاره‌زایان به‌شداریى شاندى ته‌ناهى كوردستان له كۆنگره‌ى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى میونشن، به هه‌نگاوێكى تر ده‌زانن تا هه‌رێمى كوردستان له ڕووى ئاسایشه‌وه زیاتر بچێته پێشه‌وه، هاوكات واى ده‌بینن له چه‌ند ساڵى ڕابردوو متمانه لاى وڵاتان ته‌نیا به هه‌رێمى كوردستان كراوه له ڕووى ئاسایشه‌وه.
هه‌ینى ڕابردوو له ئه‌ڵمانیا كۆنگره‌ى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى میونشن به‌ڕێوه چوو، هه‌رێمى كوردستان به دوو شاندى سیاسى و ته‌ناهى به‌شدارى كرد كه بۆ یه‌كه‌مجاره شاندى ته‌ناهیى كوردستان به‌شداریى كۆنگره‌كه بكات و مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه‌ى كرد كه چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى سیاسیى له‌گه‌ڵ وڵاتان ئه‌نجام دا.
مامۆستایه‌كى زانكۆ پێى وایه، هه‌رێمى كوردستان له ڕووى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌نگاوى ڕژدى ناوه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستبه‌ردارى نابێت.
بارزان جه‌وهه‌ر مامۆستاى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین, به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێسته ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاسایشى تاكى وڵاتان، چونكه مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسایشى وڵاتێك به‌ستراوه‌ته‌وه به مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسایشى دنیا، بۆ نموونه هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆر له عێراق، هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوى وڵاتانى تر.
ڕوونی كرده‌وه كه ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شى چه‌ند قۆناغێك بووه به تایبه‌ت دواى شه‌ڕى داعش كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرى كرد، پێویستى به چه‌ند هاوپه‌یمانێك بوو به‌جۆرێك ناچار بوو هه‌رێمى كوردستان بكات به هاوپه‌یمانى خۆى، چونكه هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه‌ته گه‌رمه‌ى ڕووداوه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و گۆڕانگارییه‌كان به خێرایى ڕوو ده‌ده‌ن و ئاسایشیشى پارێزراوه، ئه‌وه‌یش وای كردووه هه‌رێم پێ بنێته قۆناغێكى تر‌ى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ گوتى، به‌ره‌نگارى هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى داعش، كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌بوو له سه‌رنجڕاكێشانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و به‌شدارى پێكردنیان له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
بارزان جه‌وهه‌ر له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه هه‌رێمى كوردستان له ڕووى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌نگاوى ڕژدى ناوه و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستبه‌ردارى نابێت و له دواى شه‌ڕى داعش‌یش ئه‌وه ده‌ركه‌وت، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى داهاتووى عێراق، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ناتوانێ ئاسایشى كوردستان فه‌رامۆش بكات.
له‌باره‌ى به‌شداریى شاندى ته‌ناهى كوردستان له كۆنگره‌ى میونشن، ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ گوتى، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كى تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى وڵاتان ده‌یانه‌وێ قورسایى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه و به‌هۆى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌وه گرنگى به هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌نه‌وه.
دووپاتی كرده‌وه كه ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان متمانه‌ى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له ده‌ست نه‌داوه و بڕواى ئه‌وه‌ى دروست كردووه كه به‌شێكن له سه‌قامگیریى ناوچه‌كه و جێى گرنگى پێدانى وڵاتانن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" مه‌سروور بارزانی له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی میونشن زۆرترین چالاكی ته‌ناهیی ئه‌نجام داوه و ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی كوردستانی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا، به‌و وڵاتانه راگه‌یاندووه كه له ئه‌وروپا بایه‌خی ته‌واو به ئاسایشی ناوخۆیان ده‌ده‌ن و له ئێسته به‌رنامه بۆ داهاتوو داده‌ڕێژن له‌و رووه‌وه.
لاى خۆیه‌وه نه‌وزاد هیتۆتى مامۆستاى زانكۆ، بۆ "وشه" گوتى، هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى چاوى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئاسایش و سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پارێزراو بێت و بنه‌ماى پاراستنى ئه‌و ئاسایشه‌یش ئه‌وه‌یه كه كورد به‌شێكه له پاراستى ئاسایش نه‌ك تێكدانى، بۆیه كورد هه‌نگاوى گرنگى ئاسایشى بڕیوه.
ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆ ڕوونى كرده‌وه كه ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان رۆڵى گرنگى له له‌ناوبردنى گرووپى تیرۆریستى هه‌بووه كه بووه‌ته هۆى پاراستنى ئاسایشى دنیا.
هیتۆتى ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئاسایشى كوردستان هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدایه تا له ڕووى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بچێته پێشه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌بووه‌ته به‌شێك له شه‌ڕى تایفى و تێكدانی سه‌قامگیریى ناوچه‌كه.
له‌باره‌ى به‌شداریى شاندێكى ته‌ناهیى كوردستان له كۆنگره‌ى ئاسایشى میونشن، ئه‌و مامۆستاى زانكۆ گوتى، هه‌نگاوێكى گرنگ بوو كه له‌كاتى ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، شاندى ته‌ناهى به‌شداریى ئه‌و كۆنگره‌ى كرد، بۆیه ئه‌و چوارچێوه گرنگه‌ى بڕیوه كه پێویسته له ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیدا بێته تێپه‌ڕاندن.