یه‌كێك له گرانترین مۆبایل له دنیادا ئایفۆنێكی پێنجه كه دیزاین كراوه به زێڕ و ئه‌ڵماس، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله گرانبه‌هایه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی دروست كرا و دیزاین كراوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
technobuffalo" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گرانترین مۆبایل ده‌كات له دنیادا كه ئایفۆنێكی پێنجه و ده‌ڵێت، ئه‌م كۆمپانیا به‌ریتانییه هه‌ستاوه به دیزاینكردنی ئایفۆن پێنجێك به زێڕ و ئه‌ڵماس، كه تێیدا ئه‌ڵماسی ڕه‌ش و سپی به‌كار هێناوه، هه‌روه‌ها ئه‌م دوو جۆره ئه‌ڵماسه به گرانترین ئه‌ڵماس داده‌نرێن له دنیادا و نرخه‌كایان ده‌گاته 10 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بۆیه وای كردووه ئه‌م مۆبایله نرخه‌كه‌ی وا زۆر بێت كه ده‌گاته 15 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه كه له‌م مۆبایله‌دا رێژه‌ی 135 گرام زێری تێدا به‌كار هێناوه، هه‌روه‌ها دوو جۆر ئه‌ڵماسی تێدا به‌كار هێناوه كه گرانترین ئه‌ڵماسن له دنیادا ئه‌وانیش ره‌ش و سپین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕیژه‌ی 26 كارات ئه‌ڵماسی ڕه‌شی تێدا به‌كار هێناوه و دیزاینی پێ كردووه و نزیكه‌ی 53 پارچه له ئه‌ڵماسی سپی به‌كار هێناوه بۆ دیزاینكردنی چوارچێوه و دوگمه‌ی مۆبایله‌كه.