پێویستە بەیانیان پێش خواردنی ژەمی بەیانی ئاو بخۆنەوە، چونكە نوێترین توێژینەوەی ژاپۆنی ئەوەی دەرخستووە، كە خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ، چەندان نەخۆشی چارەسەر دەكات، بەتایبەت نەخۆشی و گرفتەكانی هەوكردنی سییەكان، نەخۆشی سیل، گورچیلە، ڕشانەوە، هەوكردنی گەدە، سكچوون، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن.
ڕێگەكانی خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا
یەكەم: دوای هەستان لەخەو پێش ددان شۆردن، پێویستە 160 مللیتر ئاو بخۆیتەوە.
دووەم: پاشان ددانت بشۆ و دوای 45 خولەك دەست بە خواردنی ژەمی بەیانی بكە.
سێیەم: دوای خواردنی ژەمی بەیانی یان نیوەرۆ یان ئێوارە پێویستە تا سەعات ئاو نەخۆیتەوە.
چوارەم:ئەو كەسانەی كە توانایان نییە، بڕێكی زۆر ئاو بخۆنەوە، پێویستە بە نیوەی بیخۆن تا ئەو كاتەی كە دەبێت بە هەشت پەرداخ لە ڕۆژێكدا.
ئەم شێوازە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی زۆر بەسوودن و هیچ كاریگەرییەكی لاوەكی نییە، بەڵكو لە سەرەتای چارەسەرەكەدا میزكردن زیاد دەبێت، زۆر گرنگە ئەم چارەسەرە بەردەوام بێت و بیكەین بە رۆتینێك لە ژیانماندا و هەمیشە ئاو بخۆینەوە، بۆ ئەوەی بە دروستی و چالاكی بمێننەوە.
ژاپۆنی و چینییەكان پێش ژەمەكان لەبری خواردنەوەی ئاوی سارد تەنیا ئاوی گەرم دەخۆنەوە، چونكە كاریگەری ئاوی گەرم زیاترە و هیلاكی لەش دەر دەكات، هەروەها خواردنەوەی ئاوی سارد دوای ژەمەكان یارمەتی توانەوەی چەوری دەوەستێنێت و هەرسكردن هیواش دەكاتەوە و دەبێتە هۆی مانەوەی خۆراك لە ریخۆڵەكاندا و ترش دەگۆرێت بۆ چەوری و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی شێرپەنجە، بۆیە پێویستە دوای ژەمەكان شۆربای گەرم یان ئاوی گەرم بخورێتەوە.