چوار پارێزگاى عێراق هه‌ڵمه‌تێك له دژى پڕۆژه یاساكه‌ى بودجه‌ى عێراق راده‌گه‌یه‌نن و داواى شایسته دارایییهكانى خۆیان ده‌كه‌ن.
به‌پێى هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له رۆژنامه‌ى مه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، چوار شارى عێراق كه بریتین له به‌سره، میسان و زیقار و به‌غدا، هه‌ڵمه‌تێك له دژى ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ى بودجه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پێیان وایه مافه‌كانیان له بودجه‌دا ده‌ستبه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌مجه‌د جابرى كه ئه‌ندامێكى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یه له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه گوتوویه‌تى، "گه‌نجانى عێراق هه‌ڵمه‌تێكیان به ناونیشانى گه‌لى مافى خۆى له سامانى نه‌وت هه‌یه، رای گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش به پێى ماده‌ى 111 ده‌ستوورى عێراق كه ده‌ڵێ نه‌وت و گاز موڵكى هه‌موو گه‌لى عێراقه".
جابرى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئامانجى هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌پاندنى بڕگه‌یه‌كى یاسایییه كه مافى هه‌موو هاووڵاتییه‌كى عێراق بدرێت به‌شى له داهاتى نه‌وت هه‌بێت".
ئه‌ندامێكى تر له هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ناوى سائیر ئیسماعیلى ده‌ڵێ، "تیمى كاركردن له هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن چوار گرووپى ئه‌كادیمى له به‌سڕه و زیقار و میسان و به‌غدا سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت". دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌توانن له هه‌ڵمه‌ته‌كه ببنه ئه‌ندام به‌و مه‌رجه‌ى بابه‌تى مافه‌كانى هاوڵاتى نه‌كه‌ن به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن".
ئه‌ندامانى هه‌ڵمه‌ته‌كه ئاشكراى ده‌كه‌ن چه‌ندان كه‌سایه‌تى و بڕیاربه‌ده‌ست و پسپۆڕى ئابوورى و په‌رله‌مانتار، شێخى عهشیرهتهكانیان له‌گه‌ڵدایه و پاڵپشتى هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ن.
پڕۆژه‌ى یاساى بودجه‌ى عێراق نزیكه‌ى دوو مانگى له واده‌ى ده‌ستوورى خۆى تێپه‌ڕاندووه، كه‌چى به هۆى ناڕه‌زایى كورد و سوننه و چه‌ندان پارێزگاى باشوور پڕۆژه‌كه له په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كراوه.