خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.. سڤیلییە و مانچستەر یونایتد یەكسان بوون
شەوی رابردوو دوو یاریی تری چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەڕێوەچوو و تێیدا هەردوو یانەی سڤیلییەی ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.
دوێنێ چوارشەم یانەی سڤیلییە لەنێو یاریگەی رۆمان سانچێز پیزخوان لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا مێوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی كرد.
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یانەی سیڤیلییە بە پشتبەرستن بە یاریگە و جەماوەر كۆنتڕۆڵی یاریگەیان كردبوو و دێڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر یونایتدیش ئاستێكی ناوازەی پێشكەش كرد و رووبەڕووی سەرجەم هێرشەكانی تیپی بەرامبەر بووەوە.
لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی یانەی سڤیلییە بەهەمان ریتمی گیمی یەكەم یارییان كرد و هەوڵێكی زۆریان دا گۆڵی پێشكەوتن و سەركەوتن تۆمار بكەن، لەبەرامبەریشدا یانەی مانچستەر یونایتد بە شێوازی بەرگری و هێرشی پێچەوانە یاریی دەكرد و هەموو ئەو هێرشانەی پووچەڵ دەكردەوە كە یانەی سڤیلییە دەیكرد تا ناوبژیوان فیگەی كۆتایی و تەواوبوونی یارییەكەی لێ دا.
بەمەش یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریی گەڕانەوەدا لەنێو یاریگەی ئۆڵد ترافۆرد پێویستی بەسەركەوتنە بەهەر ئەنجامێك تا بۆ قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا سەركەوێ، لەبەرامبەریشدا یانەی سڤیلییە بەسەركەوتن و تۆماركردنی گۆڵ تەنانەت ئەگەر یەکسانبوونیش بێت بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانیەتییەكە سەردەكەوێ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم