شاختار یانەی رۆمای شەرمەزار كرد
شەوی رابردوو یانەی شاختار دۆنیتیسكی ئۆكڕانی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا یانەی رۆمای ئیتاڵی تووشی شۆك و شەرمەزار كرد و بە شکست رەوانەی پایەتەختی ئیتاڵیای کردەوە.
دوێنێ چوارشەم یانەی شاختار لەنێو یاریگەی دۆنپاس ئەرینا لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا مێوانداری یانەی رۆمای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێ بردەوە.
گۆڵی یەكەمی یارییەكە لەلایەن جەنگیز ئۆندەری هێرشبەری توركی لە خولەكی 41 بۆ یانەی رۆما تۆمار كرا.
لە گێمی دووەمیشدا یانەی شاختار لە رێگەی ڤاكۆندۆ فێرێرای هێرشبەری ئەرجەنتینی لە خولەكی 52 گۆڵی یەكسانبوونەوەی تۆمار كردەوە، دواتر لە خولەكی 71 فریدریكۆ رۆدریگیز سانتۆسی یاریزانی بەڕازیلی بە لێدانێكی راستەوخۆ گۆڵی دووەم و سەركەوتنی بۆ یانەی شاختار تۆمار كرد.
بڕیارە یاریی گەڕانەوە لەنێوان هەردوو یانەكە لەنێو یاریگەی ئۆڵەمپیكۆ لە 13ی مانگی داهاتوو بێتە ئەنجامدان، یانەی شاختار بە سەركەوتن یان یەكسانبوون بۆ قۆناغی 8ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا سەردەكەوێ، یانەی رۆماش پێویستی بە سەركەوتنە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یان بە جیاوازی 3 گۆڵ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم