هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنگره‌ی میونخ له ئه‌ڵمانیا كرد، ئه‌وه‌یش به‌هۆی سه‌رنجڕاكێشی بواری ته‌ناهییه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزی دنیادا، جیا له‌و پۆلێنه ده‌ره‌كی و دداننان به سه‌ركه‌وتوویی سیاسه‌ته‌كانی هه‌رێم له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه سه‌خته و هه‌ڕه‌شه زۆره‌كانی ناوچه‌كه و تیرۆری به‌رده‌وام، به‌ڵام ناوخۆی كوردستان به سه‌قامگیری مایه‌وه. عه‌ره‌به‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كان شایه‌تی سه‌ركه‌وتوویی هه‌رێم ده‌ده‌ن و ئێسته‌یش خۆیان به قه‌رزاری پێشمه‌رگه ده‌زانن بۆ ئه‌و دۆخه‌ی بۆ ئه‌وانیان دابین كرد.
رۆژی 16 تا 18ی ئه‌م مانگه، له میونشنی ئه‌ڵمانیا كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ئاسایشی دنیا به‌ڕێوه چوو، هه‌رێمی كوردستان به دوو شاندی باڵا له‌سه‌ر ئاستی ته‌ناهیی به‌سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی ئیداری و سیاسیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی كوردستان، به‌شداریی كارایان تێدا كرد.
شێخ ته‌ها لهێبی یه‌كێك له شێخه‌كانی عه‌ره‌بی ناوچه‌ی مه‌خموور و گوێڕ، به"وشه" ده‌ڵێت، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌رێمی كوردستان توانی پارێزگاری له دۆخی ته‌ناهیی خۆی و به‌رگریش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بكات و به‌شی زۆری ئه‌و شوێنانه‌ی داعش داگیری كردبوون، ئازادیان بكاته‌وه.
به‌گوته‌ی لهێبی "له ئابی 2014ـه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن داعشه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و رووبه‌رێكی زۆری له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم داگیر كرد، به‌ڵام به هه‌وڵی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه و ئاسایشی هه‌رێم، له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت گوێڕیان ئازاد كرده‌وه.
"هه‌مان شت بۆ مه‌خموور و باشیك و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و خازر كه داعش داگیری كردن و پێشمه‌رگه ئازادی كردنه‌وه، بۆیه هه‌رێم دووچاری هێرشێكی فره‌وان و دڕنده‌یی داعش بووه‌وه، به‌ڵام توانی ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ئازاد بكاته‌وه كه ئێمه‌یش به كوردستانی ده‌زانین، بۆیه له دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه هه‌موو ئه‌و ماڵباته كورد و عه‌ره‌بانه‌ی ئاواره بووبوون گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان و ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان كرانه‌وه، بۆیه كوردستان له هه‌موو بواره‌كان خزمه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كردووه و سه‌رۆك بارزانی گرنگترین شتی كرد كه كه‌رامه‌تی بۆ ئێمه دابین كردووه به ئاسایشێكی جێگیره‌وه" شمه‌ری وای گوت.
كوردستان له ئابی 2014 راسته‌وخۆ كه‌وته به‌ر په‌لاماره‌كانی داعش، دوای ئه‌وه‌ی له حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵ سوپای عێراق پارێزگاكانی مووسڵ، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار، باشووری كه‌ركووك و دیاله‌ی بۆ چۆڵ كردن، به‌ڵام هه‌رچه‌نده سێ ساڵ شه‌ڕی به‌رده‌وام هه‌بوو له نووری هه‌زار كیلۆمه‌تری كوردستاندا تا شكاندنی داعش، ته‌نانه‌ت یه‌ك پێشێلكاری ته‌ناهییش له‌و ماوه‌یه‌دا له ناوخۆی كوردستان رووی نه‌داوه.
شێخ راكان حه‌یانی سه‌رۆكی یه‌كێك له هۆزه‌كانی ئه‌لبوحه‌یان، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان له ناوچه‌ی خازر له دوای 2003ه‌وه له ئاسایش و سه‌قامگیریدا ده‌ژین له سایه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌یش بۆ هێزه‌كانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه توانییان ئاسایش له ناوچه‌كه سه‌قامگیر بكه‌ن، تا ساڵی 2014 ئه‌وكاته‌ی داعش هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كه و دوای ئه‌ویش ناوچه‌كانی ده‌ستی داعش ئازاد كرانه‌وه له‌وانه‌یش مووسڵ، بۆیه گونده عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌كانمان له دوای ئازادبوونه‌وه‌ی مووسڵ نه‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆی دابین كردوون.
"كه‌چی له ناوچه‌كانی مووسڵ سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش، هه‌موو گونده‌كانی عه‌ره‌ب تووشی دزین و تاڵانی هاتنه‌وه و هیچیان نه‌ماوه‌ته‌وه" حه‌یانی وای گوت.
زیاتر گوتی، به راستی هه‌موو ئه‌وانه ده‌ستكه‌وتی هه‌رێمی كوردستانن، بۆیه بانگهێشتنی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به چاوی خۆمان بینیمان له سه‌قامگیری ته‌نیا به‌ڵگه نییه، به‌ڵكو هه‌ر شاندێكی وڵاتان كه ده‌هاته عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانیشی ده‌كرد، راستییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كه بۆ عێراق، بۆیه ئه‌و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌ی هه‌رێم سه‌رچاوه‌یه‌تی به‌رجه‌سته‌ی بیری حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌نگمان له‌پاڵ ده‌نگی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌و ئاسایش و ئاوه‌دانییه‌ی كه هاتووه‌ته دی.
هه‌ر له‌وباره‌وه شێخ مه‌حموود تائی له ناوچه‌كانی زوماڕ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بۆ "وشه" گوتی، سنووری ناوچه‌كه‌مان له سایه‌ی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش سه‌قامگیری ته‌واویان به‌خۆیانه‌وه بینی و دۆخی ئه‌و ناوچانه زۆرباش بوو له رووی پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیرییه‌وه و مامه‌ڵه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه له ئاسایی زیاتر بوو، ته‌نانه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆشایی ته‌ناهی له‌و ناوچه نه‌ده‌بینرا و هاوئاهه‌نگی زۆر رێك هه‌بوو له نێوان پێشمه‌رگه و ئاسایش و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه، ئه‌وه‌یش بۆ تۆكمه‌یی و توانای زۆری ده‌زگه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌زموون و شاره‌زایی باشیان هه‌یه.
تائی زیاتر گوتی، بانگهشتكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ میونیخ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر له‌ناو ناوچه‌یه‌كی پڕ له رووداو و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش و ئه‌وانی تریش، خۆی ده‌ستكه‌وته و شایسته‌ی هه‌رێمه كه له 2003ه‌وه تا ئێسته‌یش به سه‌ركه‌وتوویی دۆخی ته‌ناهیی خۆی پاراستووه، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بانگهێشتنی هه‌رێمی كوردستان كراوه بۆ ئه‌ڵمانیا كه هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، هه‌رێم خاوه‌نی هه‌موو بنه‌ماكانی سه‌قامگیرییه به‌تایبه‌تی له رووی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری و مافی مرۆڤ و دادوه‌رییه‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌یش وه‌ك ده‌سكه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان حسێب ده‌كرێن.