رامۆس ژمارەی یارییەكانی لە خولی ئیسپانیا كردە 550

:: AM:09:49:22/02/2018 ‌

سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكار و كاپتنی یانەی ریال مەدرید ژمارەی یارییە فەرمییەكانی لە خولی پلە یەكی ئیسپانیا كردە 550 گۆڵ و تا ئێستاش 90 گۆڵی تۆمار كردووە.

دوێنێ چوارشەم یانەی ریال مەدرید یارییەكی دواخراوی گەڕی 16ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی لیگانیس ئەنجام دا و بە ئەنجامی 1-3 گۆڵیش سەركەوتنی بەدەستهێنا.

دوای یارییەكە رامۆس لەگەڵ یاریزانانی یانەی ریال مەدرید ئاهەنگی بەشداریكردنی 550 یاری فەرمی لە خولی ئیسپانیا گێڕا.

لە یارییەكەدا رامۆس گۆڵی سێیەمی یانەی ریال مەدریدی بە رێگەی لێدانی سزا لە خولەكی 90 تۆمار كرد، بەمەش ئەو بەرگریكارە ژمارەی گۆڵەكانی لە مێژووی یاریكردنیدا لەگەڵ یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا كردە 90 گۆڵ.

رامۆس ماوەی 7 ساڵە هیچ لێدانێكی سزای لە خولی ئیسپانیا ئەنجام نەداوە، دوایین تۆماركردنی گۆڵیشی بە رێگەی لێدانی سزا لە 2010 بوو بەرامبەر یانەی ئەتلەتیك بیلباو.

لەلایەكی ترەوە رامۆس بەیەكەم یاریزان دێت لە مێژووی خولی ئیسپانیادا زۆرترین كارتی وەرگرتبێت كە 182 كارت بووە و 19 كارتیان سوور بووە لەگەڵ 163 كارتی زەرد.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م