به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و هه‌ساره‌ی که بووه هۆی له‌ناوبردنی دایناسۆره‌کان له هه‌مانکاتدا هۆکارێک بووه بۆ دروستبوونی زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گڕکانی له ژێر ئاو.
به‌ر له 66 ساڵ هه‌ساره‌یه‌ک که تیره‌که‌ی "شه‌ش میل" بوو، تێکده‌شکێت و ده‌که‌وێته نیوچهدوورگهی (یوکاتان) له ویلایه‌تی مه‌کسیکۆ، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی دایناسۆره‌کان و کۆتای پێ هێنانیان. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ، تێکشکانی ئه‌م هه‌ساره‌یه بووه‌ته هۆی دروستبوون و هه‌ڵچوونی گڕکانه‌کان له‌ژێر ئاو، هاوكات وێرانکردنی ژینگه‌یی له سه‌رانسه‌ری جیهان.
ئه‌م دۆزینه‌وه بووه هۆی دروستبوونی مشتومڕێکی زۆر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا له‌ناوچوونی دایناسۆره‌کان به‌هۆی تێکشکانی هه‌ساره‌که‌یه یاخۆ ته‌قینه‌وه گڕکانییه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی؟. له ساڵی 2015، زاناکانی زانکۆی "بێرکلی" له کالیفۆرنیا ئه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو كه ره‌نگه هۆكاره‌كه هه‌ردووکیان بێت- هاوكات گریمانه‌ی ئه‌وه‌یان كرد هه‌ساره‌که به‌شێک بێت له هۆکاره‌کانی دروستبوونی ته‌قینه‌وه گڕکانییه‌کان له هیندستان، ئه‌مه‌یش هۆکارێک بوو بۆ زیاتر توێژینه‌وه و مشتومڕکردن له‌سه‌ری له ناوه‌نده زانستییه‌كاندا.
بۆشاییه‌کانی توێکڵی زه‌وی له که‌ناره‌کانی زه‌ریای ناوه‌راست، بووه هۆی دزه‌کردنی به‌ردی تواوه و ماده شله‌وه‌بووه‌کان بۆ ناو زه‌ریا، هه‌روه‌ک ده‌زانرێ جووڵانی به‌ردی تواوه و شله‌وه‌بووی ناو توێکڵی زه‌وی له ساڵێکی دیاریکراودا ڕوو ده‌دات.
لای خۆیانه‌وه هه‌ردوو زانا "جۆزێف بایرنس" له زانکۆی مینسۆتا و "لیف کارلسترۆم" له زانکۆی ئۆریگن، له ڕێگه‌ی وێنه‌کانی مانگی ده‌ستکرده‌وه ده‌ستیان کرد به تاقیکردنه‌وه و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستنیشانکردنی شێوه‌کانی به‌ردی تواوه له‌سه‌ر ڕووی زه‌ریاکه.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی زاناکان ڕووکه‌شی زهریاکهیان هه‌ڵبژارد و زه‌ویه‌که‌ی نا؟ به‌پێی ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌که داپۆشراوه به چه‌ند میلێک له ئاو و بینینی ئاسان نییه. به‌ڵام کاتێک زانایان سه‌یری سه‌ر ڕووی زهریاکهیان کرد ده‌یانتوانی لۆچ و شه‌پۆله‌کانی ڕووی زه‌ریاکه ببینن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ته‌قینه‌وه گڕکانیه‌کان دروست بووبوو و به یارمه‌تی هێزی کێشکردنی زه‌وی گه‌یشتبووه سه ڕووی زه‌ریاکه.
بیردۆزی بایرنس و کارلسترۆم ئه‌وه بوو کاتێک هه‌ساره‌که تێکشکا، بووه هۆی دروستبوونی چه‌ند بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی که پله‌کانیان 10 - 11 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه، هه‌ر ئه‌م بوومه‌له‌رزانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ردی تواوه و ماده شله‌وه‌بووه‌کان له توێکڵی زه‌وییه‌وه زیاتر ده‌ربچێت.
زانا بایرنس و کارلستروم به ته‌واوی بیردۆزه‌که‌یان پشتڕاست نه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێن، به نزیکه‌یی له هه‌مان کاتی به‌ریه‌ککه‌وتنی هه‌ساره‌که، ڕووی داوه. ئهمهمهش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م بیردۆزه لای زۆر كه‌سی چاودێری بواره‌كه په‌سه‌ند نه‌کرێت، هه‌ندێک له زانایان ده‌ڵێن که‌وا 100 ملیۆن ساڵ کاتێکی زۆر دورودرێژه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیادبوونی ده‌رچوونی شله‌وه‌بووه‌کان له توێکڵی زه‌وییه‌وه به‌ر له تێکشکانی هه‌ساره‌که بووبێت، ئه‌مه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی بیردۆزه‌که.
توێژینه‌وه‌ی دواتری ئه‌م دوو زانایه له‌باره‌ی گۆڕانکاری کیمیایی زه‌ریاکان و کاریگه‌رییه‌کانیان ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو کات له زانست‌دا وه‌ڵامێکی ئاسان ده‌ست ناکه‌وێت.
سه‌رچاوه/popularmechanics