رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكراى ده‌كات، دنیا به‌رزترین ئاستى گه‌نده‌ڵى تۆمار كردووه.
رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تی كه رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تییه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ. باره‌گاكه‌شى له ئه‌ڵمانیایه.
دوێنێ یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانى رێكخراوه نیگه‌رانى خۆى له به‌رانبه‌ر ئاستى گه‌نده‌ڵى له دنیا ده‌ربڕیوه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، له شه‌ش ساڵى رابردوو له زۆربه‌ى وڵاتانى تۆمه‌تبار به‌گه‌نده‌ڵى هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له ئارادا نه‌بووه.
پاتریسیا مۆریرا كه یه‌كێكه له به‌رپرسانى رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، "ئه‌و وڵاتانه‌ى كه كه‌مترین پاراستنیان بۆ رۆژنامه‌وانى و رێكخراوه ناحكوومییه‌كان هه‌یه، خراپترین ئاستى گه‌نده‌ڵى تۆمار ده‌كه‌ن".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م به‌رپرسه‌ى رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌ندێك له وڵاتان كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، له‌وانه سه‌نیگال و كواتدیڤوار و به‌ریتانیا.
سه‌ره‌ڕاى تۆمارنه‌كردنى هیچ ئاستێكى نوێى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، كه‌چى له هه‌ندێك وڵاتان به‌هۆى ئاڵۆزى و جه‌نگه‌وه ئاستى خراپتر تۆمار كراوه، له‌وانه سووریا كه هه‌شته‌م ساڵه جه‌نگ تێیدا به‌رده‌وامه. یه‌مه‌نیش سێ ساڵه له جه‌نگى ناوخۆدایه.