په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ئاشكراى ده‌كات، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوننه‌كان كراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پڕۆژه‌ى یاساى بودجه بێ كورد په‌سه‌ند بكرێت.
ره‌سووڵ رازى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نیشتمانى له په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رای گه‌یاندووه، رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوننه‌كان كراوه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌نگ به په‌سه‌ندكردنى بودجه بده‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتار گوتوویه‌تى، "هاوپه‌یمانێتى قیواى سوننه 15 داوایان له بودجه هه‌بووه، حكوومه‌ت 8 داواى له بودجه‌كه جێبه‌جێ كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناڕه‌زایییان له پڕۆژه یاساكه نه‌ماوه".
له‌باره‌ی ناڕه‌زایى پارێزگاكانیش باشوورى عێراق، ره‌سووڵ رازى ده‌ڵێ "رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه له زێده داهات به‌شیان پێ بدرێت".
وه‌ك ئه‌م په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه، دواى ئه‌و رێككه‌وتنانه ته‌نیا كورد ماوه، ده‌ڵێ، "له كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بڕیاره ئه‌نجام بدرێت، تاوتوێى داواكانى كورد ده‌كرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ى رێژه‌ى %17".
له حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه جێى ره‌زامه‌ندى كورد نه‌بوو، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ، "له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌ك ساڵى پار به ده‌نگى زۆرینه بودجه په‌سه‌ند ده‌كرێت".
بڕیاره له رۆژى سێشه‌مى داهاتوو له دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق كار بۆ په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى عێراق بكرێت كه دوو مانگ له واده‌ى یاساى خۆى تێپه‌ڕیوه.