پزیشكێك له‌به‌رئه‌وه‌ی نێوانی خۆی و ژنه‌كه‌ی كه‌مێك خراپ بوو و ناكۆكی له نێوانیان ڕووی دا، ژنه‌كه‌ی به چه‌قۆ كوشت و دواتر خۆی كوشت.
له مۆڵدۆفی كیشیناو، ڕووداوێكی تۆقێنه‌ر ڕووی دا كه پزیشكێكی ددان له‌به‌رئه‌وه‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا باش نه‌بوو، ئه‌ناستازیا چیكاتای 31 ساڵی ژنی به چه‌قۆ كوشت.
كاتێك پۆلیسه‌كان به‌م هه‌واڵه‌یان زانی، زوو سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یانیان كرد، له‌وێ ته‌رمی نمایشكاره‌كه‌یان بینی كه هه‌موو گیانی به چه‌قۆ بریندار كرابوو، كابرای بكوژیش كه خۆی به هه‌مان چه‌قۆ كوشتبوو، له نزیكیدا له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو، له‌گه‌ڵ منداڵه دوو هه‌فته‌یه‌كه‌یان كه تائێسته میدیاكان یه‌كلایان نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌و منداڵه ماوه یان نا.
دراوسێكانیان به پۆلیسی ڕووسیایان ڕاگه‌یاند، ئه‌و ژن و مێرده هه‌ر له سه‌ره‌تای چوونیان بۆ ئه‌و ماڵه، كێشه و ناكۆكییان به‌رده‌وام هه‌بووه و ده‌نگیان گه‌یشتووه‌ته ماڵه‌كانی دراوسێیان، ئه‌مه‌ش وای كردووه له كاتی ده‌نگه ده‌نگ و قیژه‌كانیان، دراوسێكان بابه‌ته‌كه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرن و وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تری سه‌یر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره به یه‌كجاری بێده‌نگ بوون و مردنی هه‌ردووكیانی به‌دوادا هات.