بەم شەربەتانە كێشی لەشت بە تەواوی دابەزێنە

:: PM:03:00:22/02/2018 ‌

زیادبوونی كێش بە نەخۆشی دادەنرێت، چونكە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی بیر و هۆش، هەروەها چەندان زیانی تەندروستی هەیە، دۆزینەوەی بەرنامەیەكی گونجاوی رێجیم زۆر سەختە، چونكە چەندان ڕێگە و بەرنامەی دابەزاندنی كێشی لەش هەن، بەڵام ئەوەی گرنگە بیزانیت ئەوەیە كە چ رێجیمێك گونجاوە بۆتۆ، لێرەدا چەند جۆرێكی شەربەتتان بۆ ڕوون دەكەینەوە، كە میتابۆلیزمی لەش خێرا دەكات و  یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات.

یەكەم: شەربەتی مانگۆ، بۆ دروستكردنی ئەم شەربەتە، پێویستت بە مانگۆ دەبێت لەگەڵ ماستی بێ‌ چەوری و سەهۆڵ لەگەڵ هەنگوین، هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بكە تاشەربەتێكی لێ دروست دەبێ، دواتر بیخۆرەوە.

دووەم: شەربەتی مۆز، بۆ دروستكردنی ئەم شەربەتە پێویستتان بە كەرەی فستق عەبید دەبێت، هەنگوین، ماستی كەم چەوری، مۆز، سەهۆڵ دەبێ، پێكهاتەكان تێكەڵ بكە و بیكە بە شەربەتێكی گونجاو، دواتر بیخۆرەوە هەتا زیاتر بخورێت سوودی زیاتری دەبێت بۆ لەش و دابەزاندنی كێش.

سێیەم: ئەگەر بتەوێت میتابۆلیزمی لەشت خێرا بكەیت و كێشی لەشت داببەزێنیت ،ئەوا پێویستە شەربەتی سەوز بخۆیتەوە وەكو شەربەتی برۆكلی، سپێناخ، گێزەر، سێو، سڵق، ئەنەناس، لیمۆ، كەرەوز، نەعناع. ئەم پێكهاتانە تێكەڵ بكە بەیەكەوە تا پێكهاتەیەكی لووسی لێدەردەچێت، دواتر بیخۆرەوە.
چوارەم: ماستی ڤانێلا و شەربەتی تووترك، لە دروستكردنی ئەم شەربەتەدا پێویستت بە شیرە، بەڵام ئەگەر هەبوو شیری سۆیا بەكاربهێنە، چونكە كاریگەری زیاترە، كوپێك تووتركی تازە، كەوچكێك زەیتی تۆو كەتان، ماستی ڤانێلا، چەند پارچە سەهۆڵێك ئامادە بكە، پێویستە هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بكەیت تا دەبێت بە شەربەتێكی باش و گونجاو دواتر زەیتی تۆوكەتانی بۆ زیاد بكە و بیخۆرەوە.

سەرچاوە/ wellnessbin



وشە - ئاوات ئازاد