گۆرانیبێژی لاوی كورد "ده‌شنێ موڕاد"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ی خۆی به‌ستایلێكی جیاواز بڵاو كرده‌وه و بووه‌ته جێی باسی هه‌وادارانی، له وێنه‌كه‌دا باسی له ده‌ستدانی خۆشترین ڕۆژی ده‌كات.
ده‌شنێ موراد كه به "شاكیرا"ی كوردی خۆی ناساندووه، به‌هۆی جووڵه شێتانه‌كانی له كاتی ئه‌نجام دانی كلیپه‌كانیدا.
له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی به كورتی نوسیوویه‌تی: "خه‌م بۆ ئه‌و ڕۆژانه ده‌خۆم له ئه‌مستردام بووم و ئێسته ناتوانم له‌وێ هه‌موو كات بژیم، ئه‌و كاته‌ی له‌وێ بووم قژم به درێژایی كردبوویه‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌وای ئه‌و وڵاته تێكه‌ڵم كردبوو".
ده‌شنێ موراد یه‌كێكه له ئه‌ستێره دیاره‌كانی پۆپ ستاری كوردستان و له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له‌لایه‌ن چه‌ندان میدیای بیانییه‌وه گرنگی زۆری پێدرا، خاوه‌نی چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه.
ده‌شنێ موڕاد، له یه‌كى كانوونی دووه‌می ساڵی 1986 له شاری سلێمانی له دایك بووه، پێشكه‌شكار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێكی ناسراوی كورده.
ده‌شنێ له ساڵی 1997 دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕۆشتووه‌ته وڵاتی ھۆڵه‌ندا و له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه له گرووپی سه‌ما بووه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵیش كاری پێشاندانی مۆدێلی كردووه.
بۆ یه‌كه‌م جار له به‌رنامه‌ی بێ كۆنترۆڵی كوردستان تیڤیدا به ڕه‌سمی له بواری ڕاگه‌یاندندا ده‌ركه‌وت، دواییش له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی "ده‌شنێ شۆ" و "كۆڕه‌ك ستار"ی كه‌ناڵی كۆڕه‌ك تیڤییه‌وه درێژه به‌كاری ڕاگه‌یاندنه‌كانیدا.
گۆرانی "ھێلا ھۆپ" سه‌ره‌تای كاری ھونه‌ریی بوو، ئه‌م گۆرانییه له گۆڕه‌پانی ھونه‌ری كوردیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ھه‌بوو، ئه‌مه‌یش به‌ھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سه‌ماكردنه ڕۆئاواییه‌كه‌ی له میانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌یدا بوو، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتی بۆ دنیای ه‌ونه‌ری به ه‌اوكاری ه‌ه‌ڵكه‌وت زاه‌یر ئاوازدانه‌ری ناوداری كورده‌وه بوو، ده‌شنێ پێشووتریش یه‌كێك بوو له قوتابییه‌كانی، به‌ڵام له‌دوای به‌ناوبانگبوونی به‌بێ ه‌ۆكار وازی له ه‌ه‌ڵكه‌وت زاه‌یر ه‌ێنا، وه‌ك له میدیاكان باسكرا بوو ئه‌وكات.