بە ڤیدیۆ.. ئاو چەند گەڕەكێكی كۆیە دادەپۆشێت

:: PM:06:33:22/02/2018 ‌

ماوەی چوار ڕۆژە گەڕەكی عەلیاوەی شارۆكەی كۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی زۆری باران بارینەوە پڕ بووە لە ئاوی بەبێ‌ پاڵاوتن، بەجۆرێك ئاو لە بیرێك دێتە دەرەوە و كۆڵانەكان بۆ ماوەی چوار ڕۆژە وشك نەبۆتەوە.

شاخەوان عوسمان شارەزای بواری زەوی بۆ "وشە" دەڵێت، لە كۆیە ئاوی بیری ماڵانی لە قوڵی 35 مەترە ئەمەش ئاستێكی ئاساییە، بەڵام بەسەركەوتنی ئاو بۆ سەرەوە بەبێ‌ "غەتاس" ئەوە پڕ ئاوی شوێنەكە نیشان دەدەت.

ئەو شارەزاییە دەڵێت، ڕاستە كۆیە لە سنووری ئاوی نزیكە، بەڵام بەرزبوونەوەی ئەو ڕێژەی زۆرەی ئاوە مانای زۆربوونی ئاوی ژێر زەوییە لە سنوورەكەدا.

شارۆكەی كۆیە بۆ ئاوی خواردنەوە لە بەشێكی زۆری گەڕەكەكان پشت بە ئاوی بیری ماڵان و بیرەكانی حكوومەت دەبەستێت.

شارۆكەی كۆیە دەكەوێتە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر بە دووری 50 كیلۆمەتر خاوەن چەندین ڕووباری ئاو و بلۆكی نەوتییە، ناوچەیەكی گەشتیارییە و ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار ڕووی تێدەكەن و مێژوویەكی دێرینی هەیە ئەم شارۆكەیە.



وشە - باز ئه‌حمه‌د