پێشكه‌شكار لاوی شاری سلێمانی (ساز ئاسۆ)، وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی به نووسینێك باسى جوانییه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، به‌و هۆیه‌وه تووشی ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن هه‌وادارانی.
ساز ئاسۆ له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی جیاوازی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نوسیووه: "ڕۆژێك دێت كه‌سێك سه‌یرت ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی به نرخترین و جوانترین شت بیت له دونیایدا".
له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی هه‌وادارانی بۆیان نوسیووه: " تۆ به‌رده‌وام ئه‌و كێشه‌یه‌ت هه‌یه باسى جوانی خۆت ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش ره‌وشتی كه‌سانی جوان نییه".
ساز ئاسۆ له دایكبووی ساڵی 1993ی شاری سلێمانییه، به‌شی بزنسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی ته‌واو كردووه، ئێسته كاری پێشكه‌شكاری ده‌كات، پێشتر وه‌ك بێژه‌ر له كه ناڵی "ئێن ئاڕتی" كاری ده‌كرد و له چاوپێكه‌وتنێكیشدا ئاشكرای كرد كه ئه‌و خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵام ه‌یچ كه‌سێك نییه له ژیانیدا یه‌كێكی خۆش نه‌ویستبێت.
ساز پێشتر سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی بۆ هاوسه‌رگیری كردبوو و گوتبووی: "حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م كه‌سێك بێت كه ئاستی خوێندنی به‌رز بێت و ڕۆشنبیر و كراوه بێت و مێشكێكی كراوه‌ی هه‌بێت".
ساز ئاسۆ یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته سه‌ر شاجوانی فه‌رمیی سلێمانی یارجان، و سووكایه‌تی پێ ده‌كات، له كاتێكدا یارجان شاجوانی فه‌رمیی سلێمانییه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراقی دیاری كراوه.