كۆمپانیای (Sumitomo Forestry)ی ژاپۆنی بۆ بیناسازی پلانی داناوە بۆ بنیاتنانی هەوربڕێكی لەدار دروستكراو كە بەرزاییەكەی دەگاتە 350 مەتر كە لە 70 نهۆم پێكهاتووە لە تۆكیۆی پایەتەختی ژاپۆن، بەوەیش دەبێتە بەرزترین هەوربڕی لەدار دروستكراو لە دنیادا.
ئەو هەوربڕە كە ناوی (W350 Project)یە بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "ئیندیپێندنت" بە رێژەی 10%ی لە ئاسن و لە 180 هەزار مەتر سێجا لە دار دروست كراوە. كە لەو ناوخۆی تەلارەكە تێكەڵێكی پۆڵا و دار بەكار دێت و ئەو توانایەكی باشی دەبێت بۆ بەرگەگرتنی بوومەلەرزەكانی بە بەردەوام تۆكیۆ دووچاری دەبێتەوە.
هەروەها تەلارەكە لە هەرچوارلاوە بەلەكۆنەی هەیە و لە یەكەم نهۆمیشەوە تا بەرزترینی سەوزایی لەخۆ دەگرێت و پێشبینی دەكرێت كە تێچووی دروستكردنی تەلارەكە كە بڕیارە لە 2041 تەواو بكرێت، دوو ئەوەندەی تێچووی هەوربڕێكی ئاسایی بێت، واتە دەگاتە 4.2 ملیار جونەی ئیستەرلینی. لەو كاتەی كە ئێستە بەرزترین تەلاری لەدار دروستكراو كە بەرزییەكەی 53 مەترە دەكەوێتە شاری ڤانكۆڤەری كەنەدایی.