عێراق لە خانەی گەندەڵترین وڵاتانی دنیا دەمێنێتەوە

:: PM:08:48:22/02/2018 ‌

لە ساڵانی دواییدا و لە پۆلێنی شەفافیەت كە لەلایەن رێكخراو سەنتەرەكانی تایبەت بەو بابەتە ئەنجام دەدرێت، عێراق هەمیشە یەكێك بووە لەو وڵاتانی كۆتایی لیستەكەیان گرتووە، بۆ ئەمساڵیش عێراق پلەی 12می لە لیستی وڵاتانی گەندەڵترین بەدەست هێنا.

رێكخراوی نێودەوڵەتی دیودەری لەو بارەوە لە راپۆرتێكی رای گەیاند كە هەریەك لە نیوزلەندا و دانیمارك پلەی یەكەم و دووەمیان لە دیودەرترینی ولاتانی دنیا بەدەست هێناوە بە بەدەستهێنانی 88 و 89 خاڵ، لەو كاتەی سۆماڵ و باشووری سوودان و كۆریای باكور و سووریا لە پێشەویە لیستی گەندەڵترینی وڵاتانی دنیا هاتن. لەو كاتەی عێراق پلەی شەشەم لەسەر وڵاتانی عەرەبی و 12م لەسەر ئاستی دنیا بە 169 خاڵ لە لیستی گەندەڵترین وڵاتانی دنیا بۆخۆی مسۆگەر كرد.

رێكخراوەكە زیاتر گوتی، باشترین ناوچەكانی دنیا بۆ دیودەری و كەمی گەندەڵی بریتییە لە ئەوروپای رۆژئاوا بە ناوەندی 66 خاڵ، لەو كاتەی خراپترین ناوچە ئەفریقیا لە باشووری بیابانی گەورە بوو بە ناوەندی 33 خاڵ، ئەوروپای رۆژهەڵات و ئاسیای ناوەراستیش بە ناوەندی 34 خاڵ.

رێكخراوی نێودەوڵەتی دیودەری كە خاوەنی 100 لقە لە دنیا، ساڵانە راپۆرتی خۆی لەبارەی گەندەڵی لە دنیا بڵاو دەكاتەوە كە پۆلێنەكە لە سفرەوە تا سەت پلە دەگرێتەوە و وڵاتەكان لە زیاترین تا كەمترین گەندەڵی پۆلێن دەگرێن و راپۆرتەكەیش پشت بە داتای 12 رێكخراو و دەستەی نێودەوڵەتی دەبەستێت لەوانە بانكی نێودەوڵەتی و كۆڕبەندی ئابووری لە دنیا. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل