لەو كاتەی كە زۆر شت هەن كار دەكەنە سەر توانای سێكسی مرۆڤ وەك خۆراك و وەرزشكردن و دۆخی دەروونی و هیتریش، بەدەر لە وەرگرتنی حەبی بەهێزكردنی سێكسی، بەڵام هەندێك شتیتر هەن لە خۆراك و رەفتار كە كاریگەری نەرێنیان بۆ سەر توانای سێكسی مرۆڤەوە هەیە لەوانەیش چەند جۆرێك خۆراك.
سیستەمی خۆراكی مرۆڤ زۆر گرنگە و كارگەری تەواوی بۆ سەر تەندروستی جەستە بە گشتی و تەندروستی سێكسی بە تایبەتی هەیە، بۆیە جۆر و بڕی ئەو خۆراكانەی رۆژانە دەیانخۆین باشترین چەكن كە مرۆڤ دەتوانێت بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەكاریان بێنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی لاوازیی سێكسی یان ئەوان دەبنە چەكێك لەدژی مرۆڤ و توانا سێكسییەكەی لەناو دەبن، بەو پێیەی كار دەكەنە سەر دەردان و چالاكیی وزە و هاوسەنگیی هۆڕمۆنەكانی لەش و پاڵنان بە خوێن بۆ ئەندامانی سێكسی مرۆڤ بۆ رەقوون و پرۆسەیەكی تەندروستی سێكسییەوە.
1-زۆر خواردنی كاربۆهیدرات، جیمین براهمبات، پزیشك لە ئۆرلاندۆ هێڵس و خاوەن بڕوانای دكتۆرا لە نەخۆشییەكانی رێڕەوی میز دەڵێت، دڵی تەندروست یەكسانە بە سێكسی تەندروست، چونكە پرۆسەی سێكسی لای پیاو پێویستی بە جیڕی و هێزی ماسولكەیی توانای بەردەوامی و بەرگەگرتن هەیە، بۆیە ئەگەر دڵ تەندروستی باش نەبێت بەهۆی گیرانی خوێنبەرەكانەوە، پرۆسەی سێكسی ئاساییانە تەواو نابێت بەهۆی نەگەیشتنی خوێنی پێویست بۆ ئەندامی نێرینە و رەقبوون تیایدا روو نادات.
بۆیە پێڕەوكردنی سیستەمێكی دەوڵەمەند بە چەوری و كاربۆهیدرات و شیرینی كێشەكان زیاتر دەكات بەهۆی بوونیان بەهۆی كەمبوونەوەی رێژەی دەردانی لەش بۆ هۆڕمۆنی تێستیستیرۆن. چارەسەرەكەیش ئەوەیە كە ئەوانە كەم بكەیتەوە وەرزش بۆ ماوەی 150 خولەك لە هەفتەیەك بكرێت.
2-خواردنی كافایین، ئەو كەسانەی حەزیان لە خواردنەوەی قەوەیە ژیانێكی تەندروستی سێكسیان هەیە، چونكە خواردنی كافایین رەنگە بە ئەرێنی كار بكاتە سەر سووری خوێن وەك كۆمەڵەی ئەمەریكایی بۆ دڵ لە توێژینەوەیەك باسی لێوە كردووە، كاتێك رای گەیاند كە ئەو كەسانەی رۆژانە 100 ملیگرام كافایین دەخۆن، واتە كووپێكی بچووكی قاوە، بە رێژەی 30% توانای سێكسیان لە ماوەی 75 خولەك زیاد دەكات.
3-خواردنی شیرینی، شەكر یەكێكە لە گەورەترین مەترسییەكان بۆ سەر توانای سێكسی مرۆڤ، وەك دكتۆر گۆنزالیس ئەو ژەمە خۆراكییانەی كەو شەكری زۆریان تیادایە كار دەكەنە سەر تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن و بەوەیش بە شێوەیەكی نەرێنی كار دەكەنە سەر توانای رەقبوونی ئەندامی نێرینەی پیاو، هەروەها شەكر كار بۆ كەمكردنەوەی خواستی سێكسی لە پیاو دەكات لە رێگەی كەمكردنەوەی دەردانی هۆڕمۆنی پیاوەتی (تێستیستیرۆن).
4-زۆر خواردن، هەر كاتێك هەستت بە تێربوون كرد پێویستە راستەخۆ بوەستیت لە خواردنی زیاتر، چونكە رۆشنبیری هەڵەی خواردن هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زیادبوونی كێشی لەش.
لە كۆتاییشدا مەترسیدارترین جۆرەكانی خۆراك ئەوانەن كە رێژەیەكی زۆری كاربۆهیدرات و شەكریان تیادایە وەك نانی سپی و سەموون و شیرینی كە دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی رێژەی شەكر لە خوێن و ئەوەیش وا دەكات لەشت هەوڵی بەرگریكردن لە كاریگەرە وێرانكارییەكانی بدات بە بەرهەمهێنانی زیاترین بڕی ئەنسۆلین، كە ئەوەیش تووشی ماندووبوون و شەكەتی و دابەزینی خواستی سێكسیت دەكات.