خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی به‌جلی كوردی بڵاو كرده‌وه.
شارا له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوویه‌تی : " تاڵی مه‌ردانه بچێژه و شیرینی منه‌ت به‌جه‌هه‌نه‌م". هه‌ندێك له هه‌وادارانی پێیان وایه "شارا" تووشی ناخۆشییه‌ك بووه بۆیه ئه‌وه‌نده به قورسی قسه ده‌كات.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی نازناوی ده‌ركردووه، ئه‌م وێنه‌یه‌شی به جلی كوردییه‌وه گرتووه، بۆیه ئه‌م وێنانه به نوێترن ده‌ركه‌وتنی ئه‌و پێشكه‌ش كاره به‌ناو بانگه داده‌نرێت.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ری دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، تا ئێسته له سێ كلیپدا به‌شداری كردووه، ئێسته له كهنناڵی كوردماكس شۆ به‌رنامه‌ی "شارا" پێشكه‌ش ده‌كات.