خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كورد ئه‌ژین ئازاد، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی ورووژێنه‌ری بڵاو كردووه‌ته‌وه و به ستایلێكی نوێ ده‌ركه‌وتووه.
خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی (كوردسات) ئه‌ژین ئازاد، له‌سه‌ر وێنه‌كانی نووسیویه‌تی: " ژینی پێش تۆم له یاد نییه، من نه‌بوون بووم، كه تۆم ناسی زمانم گرت، چاوم پشكوت، سه‌رپێ كه‌وتم داره داره، چۆن باوهركهم به‌وه‌ی ده‌ڵێ، له‌دایك بوون، ههریهكجاره"، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌واداره كچه‌كانی بۆیان نووسیوه ئه‌و كه‌سه كێیه ئه‌وه‌نده بۆی سووتاوی.
ئه‌و خانمه ئێسته وازی له كاری پێشكه‌شكاری و ڕاگه‌یاندن هێناوه، خه‌ریكی كاری مۆدێله و به هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه ڕۆژانه ڕێكلامی بازرگانی بۆ ماڕكه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كات و ئێسته زۆرترین داوكاری له لایه‌ن بڕانده‌كانه‌وه بۆ ده‌چێت.
به‌شێك له هه‌وادارانی پێیان وایه ئه‌م ستایله‌ی وێنه‌كه‌ی پێوه گرتووه ئه‌ژین زۆر جوانه و لێی هاتووه به‌جۆرێك زیاتر له كچێكی ورووژێنه‌ر ده‌چێت.
ئه‌ژین ئازاد، پێشتر پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات بوو، به‌ڵام ئێسته كاری مۆدێل ده‌كات، له‌دایكبووی شاری سلێمانییه.