به‌رده‌وام خواردنه‌كانى سه‌رشه‌قام له‌به‌ر بوونى تامێكى جیاواز و به خێرایى ئاماده ده‌كرێت و پێشكه‌شى كڕیاره‌كان ده‌كرێت، بۆیه هه‌ندێكجار ناوبانگیان نه‌ك شارێك، به‌ڵكو وڵاتێكیش ده‌ڕوات و دواتر ده‌بێت به ماڕكه‌یه‌كى جیهانى.
له وڵاتى میسڕ له شارى قاهیره كه‌سێك به‌ناوى "عز ئه‌بو عۆف" عه‌ره‌بانه‌یه‌كى هه‌یه و له‌فه‌ى جگه‌رى مریشك و باسترمه و جۆره گۆشتێك كه ته‌نیا خۆى ده‌زانێت چییه؟، پێشكه‌شى كڕیاره‌كانى ده‌كات و ده‌یفڕۆشێت، به‌تام و چێژێكى جیاواز كه له سه‌رانسه‌رى میسڕ كه‌سێك نییه تامى له‌فه‌ى عه‌ره‌بانه‌كه‌ى نه‌كردبێت.
عز، وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێ ده‌كات تا ته‌مه‌نى ماوه خه‌ڵكى ئه‌م له‌فه به‌له‌زه‌ته ته‌نیا له ده‌ستى ئه‌و ده‌خۆن، چونكه نهێنیى ئاماده‌كردنه‌كه‌ى به كه‌س نه‌گ‌وتووه، ئه‌و ده‌ڵێت ڕۆانه نزیكه‌ى پێنج هه‌زار سه‌موون له دوو لقى خۆم له شارى ئه‌سكه‌نده‌رییه و میسڕ ده‌فڕۆشم.
به‌چاوى خۆت ببینه بۆ ده‌ستكه‌وتنى له‌فه‌یه‌ك ڕاگه‌یاندكارێك 40 خوله‌ك ده‌وه‌ستێت.