به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشوورى كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى شووبات، ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر، ئاسمان له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت بارانیش به ڕێژه‌ی جیا جیا ده‌بارێت. له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له هه‌ندێ ناوچه. له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له دڕه‌نگی شه‌ودا ده‌بێت به هه‌وری ته‌واو. له شاری دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 18 پله و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
پله‌كانى گه‌رمایش به‌م شێوه‌یه‌یه، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 18 پله و نزمترینی نۆ پله دەبێت، هه‌روه‌ها لە شارى سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 14 پله و نزمترینی هه‌شت پله دەبێت، لە شارى دهۆكیش پلەكانی گەرمی لە نێوان 16 و حه‌وت پله و لە كەركووكیش لە نێوانی 18 و هه‌شت دا دەبن.