وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "پناتگۆن" ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن یارمه‌تییه‌كانی بۆ هێزه‌كانی پـێشمه‌رگه ڕاگرتبێت، و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكارى كردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
"ئێرك باهۆن" گووته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری فه‌رمانده‌یی، له ناوه‌ند "سانتكۆم" له چاوپـێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پیچگه‌ى فه‌رمى "ئه‌لحوڕه"، به راِشكاوانه ده‌ڵێت، سیاسه‌تی ئه‌وان له به‌رامبه‌ر پـێشمه‌رگه نه‌گۆڕاوه و له هاوكارى كردنى به شێوه‌ى دارایى و چه‌ك و پێداویستى سه‌ربازى به‌رده‌وام ده‌بن.
ئێرك زیاتر ده‌ڵێت: "تا ئه‌م ساته‌یش وه‌زاره‌ته‌كه‌مان پاره بۆ هێزه‌كانی پـێشمه‌رگه دابین ده‌كات به مه‌به‌ستی پـێدانی مووچه‌كانیان و ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌كانی مه‌شق و ڕاهێنان، ئه‌مه‌یش به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق كراوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پنتاگۆن ڕوونیكردهووه‌ته‌وه كه تاكه گۆڕانكاری كرابێت ئه‌وه‌یه له بودجه‌ی داهاتووی وه‌زاره‌تی به‌رگری بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ هێزه عیراقی و كوردییه‌كان ته‌رخان كراوه 290 ملیۆن دۆلاره ده‌بێت، پـێشتر 365 ملیۆن دۆلار بوو، هۆكارى كه‌م كردنه‌وه‌كه‌شى له‌به‌ر ڕاوه‌ستانى جه‌نگى داعشه له ناوچه‌كه‌دا.
پنتاگۆن ناوی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکایە.