تادێت دۆخی ناوشاری كه‌ركووك زیاتر ئاڵۆزتر ده‌بێت، به‌پێى ئامارێكى پۆلیس له دوێنێ شه‌وه‌وه زیاتر له 12 حاڵه‌تى دزى كردن و تاڵان كردن و تۆقاندن له شارى كه‌ركووك تۆكار كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى شووبات، نەقیب سوفیان لە فرقەی ئاڵتوونی عێراقی تایبەت بە "وشە" رای گەیاند، له دوێنێ شه‌وه‌وه 12 حاڵه‌تى دزى كردن له سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان له شارى كه‌ركووك تۆمار كراوه، له‌و ژماره‌یه ته‌نها ماڵێك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و پاره‌كه‌یان لێبردراوه، هه‌روه‌ها هاوڵاتييەك بەناوى (ساكۆ مەلا عبدالله) لە گەڕەكى ڕەحیماواى شارى كەركووك برێكى زۆر پارەیان لێ دزراوه".
نه‌قیب سوفیان ئه‌وه‌یشى نه‌شارده‌وه، هه‌موو ئه‌م تێك چوونى دۆخه هۆكارى سه‌ره‌كى پۆلیسى فیدڕاڵى عێراق و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبین، ئه‌وان ناتوان به جوانى ئه‌ركه‌كاینان جێبه‌جێ بكه‌ن و ناشهێڵن ئه‌وان سه‌ر و ماڵى خه‌ڵكى شاره‌كه بپارێزین.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ته‌ناهیی شاری كه‌ركووك به ته‌واوه‌تی تێكچووه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و كوشتن و دزین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌نجام ده‌درێت و زیاتریش له‌و كرده‌وانه كورد ده‌كرێنه ئامانج، تا ئێسته‌یش چه‌ندان ماڵى كورد له‌و شاره دزى و تاڵان كراوه، ئه‌منه جگه له‌وه‌ى هبه‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" له شارى كه‌ركووك 12 جۆر له هێزى ته‌نهایى هه‌یه، له‌و ژماریه 8 هێزیان هێزى میلیشایى شیعین.