له چه‌ند شوێنێكى ده‌ڤه‌رێكى باڵه‌كایه‌تى، جۆره باڵنده‌یه‌كى كێوى دووچارى نه‌خۆشى هاتووه و به‌كۆمه‌ڵ مردار بوونه‌ته‌وه، لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كانى دهڤهرهكهیش به‌دواى چاره‌سه‌ر و ڕێكارى پاراستنن بۆ باڵنده‌كان.
هه‌ژار ماهیر ئێدلبی سه‌رۆكى ڕێكخراوى وار بۆ پاراستنى ژینگه به "وشه "ى ڕاگه‌یاند، "ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی پڕه له دیمه‌نی جوانی سرووشت و ئه‌فسوناوی، ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی ده‌گمه‌ن تێدا ده‌ژین، به تایبه‌ت له سنووری (ناشناڵا پاركی هه‌ڵگورد سه‌كران)، كه ماوه‌یه‌كه به كۆمه‌ڵ جۆره باڵنده‌یه‌ك به ناوی (قه‌له باچكه) به هۆكاری نادیار مردار ده‌بنه‌وه، ئه‌م جۆره باڵنده‌یه به به‌رفراوانی له نزیك گونده‌كان ده‌ژین و له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی زۆرن".
ئێدلبى زیاتر گووتى، پاش ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆریان له ناو ده‌چن و به‌پێ ئه‌و زانیاری و به‌دواداچونه‌ی وه‌ك ڕێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگه كردمان، ئه‌م باڵنده‌یه لاشه‌كانیان بۆ زانینی جۆری مرداره‌وه بونیان ڕه‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ڤیتهرنهری هه‌ولێر كراون بۆ پشكنینی تاقیگه‌یان بۆ ده‌كه‌ن بۆ ده‌ست نیشان كردنی جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌یان.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی شارۆكه‌ى چۆمان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه باڵنده‌یه‌ك له جۆرى قه‌له باچكه "قه‌له به‌ڵه‌ك" له ناوچه‌ى ناوه‌ند و چه‌ند شوێنێكى تر‌ى باڵه‌كایه‌تى تووشى نه‌خۆشیه‌كى كوشنده هاتوون و به‌كۆمه‌ڵ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و مردارده‌بنه‌وه.
قایمقامى چۆمان ڕوونى كرده‌وه، كه هۆكاری مردار بوونه‌وه‌ى ئه‌و باڵندانه تا ئێسته دیار نییه، و به‌مه‌ستى بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه لایه‌نی په‌یوه‌ندارمان له ژینگه و ڤێته‌رنه‌ری ئاگادار كردۆته‌وه و نموونه‌ی باڵندهكانیشمان ناردووه‌ته تاقیگه له هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مرداربوونیان و جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه تا ڕێكاری پاراستنی پێویست بگرینه‌به‌ر.
دكتۆر زه‌ید له‌تیف شاره‌زای ڤێته‌ر نهری له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ "وشه"، هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی ئه‌و جۆره باڵنده‌یه‌ی باڵه‌كایه‌تی ئاشكرا كرد و گووتی، دوو هۆكار هه‌یه بۆ مردار بوونه‌وه‌ی باڵنده‌ی قه‌له‌باچكه كه چه‌ند ڕۆژێكه به كۆمه‌ڵ له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، یه‌كه‌م/ خواردن یا ده‌رخواردنی ده‌رمانی ژه‌هراوی به‌هۆی لاشه مردار بووه‌كان بێت، له‌وانه‌یه ئاژه‌ڵدارانی ده‌ڤه‌ره‌كه له ناوچه شاخاویه‌كانى باڵه‌كایه‌تى به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی ئاژه‌ڵ و و مه‌ڕ و بزنییان ده‌رمانی ژه‌هراویان بۆ گورگ دانابێته‌وه و ئه‌و جۆره باڵنده‌یه خواردبێتی، دووه‌م/ئه‌گه‌ر هه‌یه باڵنده‌كه تووشی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوو بن، كه ساڵانه باڵنده‌كانیش تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بن و ده‌بێته هۆی مردار بوونه‌وه‌یان و گیان له دهستدانییان، به‌هۆی باڵنده‌كانیش ئه‌و نه‌خۆشیه بۆ په‌له‌وه‌ره‌كانیش ده‌گوازرێته‌وه .
شارۆكه‌ی چۆمان له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی هامڵتۆن، چۆمان به دووری 180 كم له باكووری شاری هه‌ولێر و 25 كیلۆمه‌تر له سنووری ئێران هه‌ڵكه‌وتووه، شارۆكه‌ی چۆمان ساڵى 1961 دروست كراوه و ساڵی 1970 كراوه به شارۆكه، خاوه‌نی ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر شوێنی گه‌شتیاری و كوێستان و هاوینه هه‌واره و ناوچه‌یه‌كی شاخاویه.
چۆمان/ مورشید برادۆستی