بڕیارە ئەمڕۆ هه‌ینى، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر پڕۆژ بڕیارى ڕاگرتنی شەڕ لە سووریا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بدات و په‌سه‌ندى بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى شووبات سه‌عات حه‌وتی ئێوارە، بڕیاره ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێک بدات کە داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات لە سووریا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ.
ئه‌گه‌ر پڕۆژه بڕیاره‌كه په‌ىسه‌ند كرا ده‌بێت لە ماوەی ئەو 30 ڕۆژەدا، رێگە بدرێت هاوکاریی مرۆییەکان بگەیەندرێنە ئەو شوێنانەی شەڕی تێدایە و بریندارەکان بگوازرێنەوە شوێنێکی سەلامەت، هه‌رچه‌نده نوێنه‌رى وڵاتى سووریا ئاماژه‌ى به‌وه ركدووه كه ئه‌وان به‌رده‌وام هاوكحارى مرۆیى بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى سووریا.
پڕۆژە بڕیارەکە ووڵاتانی کوەیت و سووید ئامادەیان کردووە، ده‌یانه‌وێت زۆرترین هاوكارى مرۆیى به ناوچه وێرانكراوه‌كانى وو‌ڵاتى سووریا بگه‌یه‌نن.
بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژەکە ببێتە بڕیار و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستی بە نۆ دەنگی پاڵپشت هەیە لە کۆی 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه نابێت هیچ کام لە ئەندامە هەمیشەییەکانی ئەو ئەنجومەنە ڤیتۆ بەکارنەهێنن بۆ ڕاگرتنى ئه‌و پڕۆژه بڕیاره.