برێت ماكگۆرك پارێزه‌ر و دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكی له 20ی نیسان/ئه‌پریلی 1973 له شاری بێتسبۆرگی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا له دایكبووه، له 1996 به‌كالۆریۆسی له بواری هونه‌ره‌كان له زانكۆی كۆنیتێكت وه‌رگرتووه، له 1999 دكتۆرای له یاسا له كۆلێژی مافی زانكۆی كۆڵۆمبیا به‌ده‌ستهێناوه، دواتر وه‌ك یاریده‌ده‌ری دادوه‌ر كاری كردووه، له 2004 وه‌ك ڕاوێژكاری یاسایی ده‌سه‌ڵاتی حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق ده‌ستبه‌كاربووه، پاشان بووه‌ته ڕاوێژكاری یاسایی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، پاشان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری عێراق و ڕاوێژكاری تایبه‌تی سه‌رۆك بۆ كاروباری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فغانستان كاری كردووه.
دوای هاتنی باراك ئۆباما بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێك بووه له‌و سێ سیاسهتمهتدارهی كه له سه‌رده‌می جۆرج ده‌بلیو بۆشه‌وه بۆ سه‌رده‌می حوكمی باراك ئۆبامایش له پۆسته‌كانیان مانه‌وه. له 2013 ماكگۆرك بووه‌ته یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری عێراق و ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له 13ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2014 جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا، ماكگۆركی به پله‌ی باڵوێز و وه‌ك نوێنه‌ری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش دیاریی كرد، تا ئێسته‌یش له‌و پۆسته ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه.