تا دێت دۆخی ته‌ناهى ناو شاری كه‌ركووك به‌هۆی جووڵه‌ى چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان و ده‌نگۆى دزه‌كردنى ژماریه‌كى زۆر له چه‌كدارانى داعش بۆ ناو شارى كهركووكزیاتر تێك ده‌چێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى هێزه‌كانى عێراقى و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى خرانه حاڵه‌تى ئاماده باشییه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى شووبات، نەقیب سوفیان لە فرقەی ئاڵتوونی عێراقی تایبەت بە "وشە" رای گەیاند، له شاری كه‌ركووك چه‌ند گروپێكی چه‌كدار بینراون و هێزه عێراقیه‌كان ده‌ستیان به درووستكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌نگه‌ر كردووه، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ر ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ڕووبدات.
له‌لایه‌كى تره‌وه عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل، گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك له گۆنگرهیهكى ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاشكراى كرد، كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شارى كه‌ركووك و به تایبه‌تی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌و به ئاراسته‌ی حه‌ویجه، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی ژماره‌یه‌ك سه‌نگه‌ریان دروست كردووه، ئه‌و سه‌نگه‌ر لێدان و خۆئاماده‌كردنه دوای ئه‌وه دێت له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا له نزیك حه‌ویجه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان، هاوكات له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش چه‌ند گرووپێکی چه‌كداری بچووك بینراون.
ماوه‌یه‌كه له شارى كه‌ركووك گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه و له چه‌ند شه‌وی ڕابروودیشدا له ناوچه‌ی له‌یلان، گوللـه‌یه‌كی ئاربی جی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پۆلیس كرا و چه‌ند پۆلیسێك بریندار بوون.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ته‌ناهیی شاری كه‌ركووك به ته‌واوه‌تی تێكچووه و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و كوشتن و دزین به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌نجام ده‌درێت و زیاتریش له‌و كرده‌وانه كورد ده‌كرێنه ئامانج، تا ئێسته‌یش چه‌ندان ماڵى كورد له‌و شاره دزى و تاڵان كراوه، ئه‌منه جگه له‌وه‌ى به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" له شارى كه‌ركووك 12 جۆر له هێزى ته‌نهایى هه‌یه، له‌و ژماریه 8 هێزیان هێزى میلیشایى شیعین.